22/1/2019 09:28 AM

هۆشداری له‌ په‌تایه‌ك ده‌درێت كه‌ هه‌رِه‌شه‌ له‌ جیهان ده‌كات

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێدا كه‌ كۆمه‌ڵێك پزیشك ئه‌نجامیانداوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا كوێربوون و نه‌خۆشییه‌كانی چاو ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر دانیشتوانی جیهان.

كۆمه‌ڵێك پزیشك توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌ له‌سه‌ر په‌تایه‌ك كه‌ له‌ داهاتوودا مه‌ترسی دروستده‌كات، له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌هۆی شێوازی ژیانی منداڵان كه‌ هه‌ر له‌ ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه‌ گیرۆده‌ی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی وه‌ك كۆمپیوته‌رو مۆبایل و ئایپاد ده‌بن، ئه‌م ئامێرانه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر تۆری چاوی منداڵان جێده‌هیڵن، چونكه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئامێره‌كان ده‌مێننه‌وه‌، ئامێره‌كانیش به‌هۆی تیشكه‌كانه‌وه‌ زیان به‌ چاوی منداڵان ده‌گه‌یه‌نن.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا منداڵان كراون به‌ دوو به‌شه‌وه‌: به‌شێكیان تیشكی ئامێره‌كان به‌رچاویان كه‌وتووه‌، به‌شی دووه‌میشیان هیچ تیشكێك به‌رچاویان نه‌كه‌وتووه‌، دوای سێ مانگ ده‌ركه‌وتووه‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌ رێژه‌ی 23% ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ كوێریان زیاتر بووه‌ به‌ به‌راورد به‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م، ئه‌میش به‌هۆی تێكدانی تۆری چاویان.

له‌ كۆتایيشدا ئه‌و پزیشكانه‌ ده‌ڵێن: وشكبوونی چاو به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی ئامێره‌كان یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی ئێستا زۆر به‌ربڵاوه‌.


خاك - و/گۆران قادر
س: الدیار



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved