له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا، توێژه‌ران له ئه‌نستیتوتی بایۆدیزاین چاره‌سه‌رێكی ساده‌و ئه‌منییان بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشییه هه‌ره ڕووخێنه‌رو مه‌ترسیداره‌كان واته نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر دۆزییه‌وه. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا له‌سه‌ر كاریگه‌ری مادده‌یه‌كی كانزایی گرینك واته كۆلین (choline) له‌سه‌ر نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه (memory-stealing) لێكۆڵینه‌وه كرا. توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر نیشانه‌كانی زه‌هایمه‌ر له‌سه‌ر بێچووی مشك كراوه. ئه‌نجامه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه كاتێك مشكێك بڕێكی زۆرتر كۆلینی له خواردنه‌كانیدا پێده‌درێت، بێچووه‌كه‌ی له یادگه‌و یاده‌وه‌ری فه‌زاییدا له‌چاو ئه‌و بێچووه مشكانه باشتر ده‌بێت كه كاتێك له سكی دایكیدایه ڕێجیمێكی ئاسایی كۆلین وه‌رده‌گرێت. سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی كۆلین له وه‌چه‌یه‌كه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ وه‌چه‌یه‌كی دیكه، واته نه ته‌نیا دایكه مه‌شكه‌كه كاتی دووگیانی و زاوزێ قازانجی لێ وه‌رده‌گرێت به‌ڵكو ئه‌م قازانجه بۆ وه‌چه‌كه‌ی دواتریشی ده‌گوازرێته‌وه. كاتێك كه دوو وه‌چه دواتر هیچ ته‌واوكه‌رێكی كۆلینی وه‌رنه‌گرت، ئه‌م قازانجه‌ی ڕاسته‌وخۆ له دوو وه‌چه‌ی پێشتری بۆ نه‌گوازرایه‌وه. توێژینه‌وه‌ی زیاتر له‌م بواره‌دا ده‌توانێت ڕێگه‌ی نوێ بكاته‌وه‌و ڕێگه‌چاره‌ی زۆر نه‌خۆشیمان بۆ ده‌ربخات كه له به‌ره‌یه‌كه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ به‌ره‌یه‌كی دیكه. له‌وانه كێشه‌كانی قه‌ڵه‌وی و ئه‌و كێشانه‌ی به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌لكهول له‌لایه‌ن دایكه‌وه توشی منداڵ ده‌بن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure