چه‌وری له‌ش سه‌رچاوه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌خۆشییه، له‌وانه به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، شه‌كره‌ی جۆری دوو و كێشه‌كانی هه‌ناسه‌كێشان. دوایین توێژینه‌وه باس له په‌یوه‌ندییه‌كی جیاواز له‌نێوان چه‌وری له‌ش و قه‌باره‌ی مێشكدا ده‌كات. له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له گۆڤاری نۆرۆلۆجیدا بڵاوبووه‌ته‌وه، توێژه‌ران وێنه‌ی مێشكی نزیكه‌ی 10000 كه‌سیان شیكاری كرد. له توێژینه‌وه‌كه‌دا نوانه‌ی بارستایی جه‌سته‌ی (BMI) و ڕێژه‌ی ئه‌ندازه‌ی كه‌مه‌ر به ڕانی به‌شداربووان له ماوه‌ی ساڵه‌كانی 2006 بۆ 2010 له‌به‌رچاو گیرا. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی نوانه‌ی بارستایی جه‌سته‌یان زیاتره، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی ئه‌ندازه‌ی كه‌مه‌ر به ڕانیان زیاتره، بڕی مادده‌ی خۆڵه‌مێشی له مێشكیاندا كه‌متره له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م دوو پێوانه تێیاندا كه‌متره. ته‌نانه‌ت پاش گه‌ڕان به‌دوای هۆكاری دیكه‌شدا، ئه‌م هۆكاره وه‌ك هۆكارێكی گرنگ مایه‌وه. ئه‌و هۆكارانه‌ی دیكه له‌به‌رچاویان گرتن ته‌مه‌ن، جگه‌ره‌كێشان، خوێنده‌واری، چالاكی جه‌سته‌یی و نه‌خۆشی ده‌روونی بوون. نوانه‌ی بارستایی جه‌سته‌و ڕێژه‌ی ئه‌ندازه‌ی كه‌مه‌ر به ڕان ئه‌وه ده‌رده‌خات كه چه‌وری جه‌سته چ كاریگه‌ری به‌رچاو له‌سه‌ر مێشك داده‌نێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure