شانسی ئه‌وه‌ی كه جینه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ته‌مه‌ندرێژی بگوازرێنه‌وه زۆره. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك درێژیی ته‌مه‌ن نه ته‌نیا په‌یوه‌ندیداره به ته‌مه‌نی دایك و باوك به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به ته‌مه‌ندرێژی خاڵ و مام و پووره‌كانیشه‌وه هه‌یه. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا كه‌ڵك له زانیاری 315 هه‌زار كه‌س له زیاتر له 20 هه‌زار بنه‌ماڵه وه‌رگیرا. نه‌یلز وان دێن بێرگ خوێندكاری دكتورا له زانكۆی له‌یدنی هۆڵه‌ندا ده‌ڵێت "ئێمه سه‌یرمان كرد.. هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر خزمی ته‌مه‌ندرێژ، مه‌ترسی مردنی زوو كه‌مده‌كاته‌وه، بۆ وێنه ئه‌وانه‌ی كه دایك و باوكیان ته‌مه‌نی زۆریان كردووه 31% مه‌ترسی مردنیان له كه‌سانی هاوته‌مه‌نی خۆیان كه‌متره". مه‌به‌ست له ته‌مه‌نی زۆر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له 10%ی سه‌رووی كۆمه‌ڵگادان له باری ته‌مه‌ندرێژییه‌وه. ئه‌م توێژینه‌وه ئه‌و گومانه زیاتر ده‌كات كه جینی په‌یوه‌ندیدار به ته‌مه‌ندرێژی هه‌بن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای گه‌ڕانی زۆری توێژه‌ران به‌دوای ئه‌و جینانه‌دا، ده‌ستنیشانكردنیان له جینه‌كانی تر وه‌ك هی نه‌خۆشییه‌كان زۆر ئاسته‌متره. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure