22/1/2019 10:16 AM

میلان و یۆڤانتۆس هەریەكەو سێ خاڵیان بەدەست هێنا

لە یارییەكانی هەفتەی 20ی خولی ئیتاڵی هەردوو یانەی ئەسی میلان و یۆڤانتۆس توانیان دوو سەركەوتن تۆمار بكە ن.


یانەی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی جەنەوا بویەوەو یارییەكەی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بردەوە .


گۆڵەكانی یارییەكە هەریەكە لە فابیۆ بۆرینی و سۆسۆ تۆمارییان كرد.


بەو بردنەوەیەش میلان خاڵە‌كانی بەرزبویەوە بۆ  34 خاڵ و لە پلەی چوارەمی خولەكە دەبینرێت.


لە یارییەكی تردا درەنگانی شەوی رابردوو یانەی یۆڤانتۆس توانی بە سێ گۆڵ سی َخاڵ بەدەست بهێتێت و خۆی لە پێَشەنگ بەتەواوی جێگیر بكات كاتێك رووبەرووی یانەی چیڤۆ بویەوە .


بەو بردنەوەش یانەی یۆڤی ئێستا بە تەنهاو بە 56 خاڵ لە پێشەنگی خولەكە دەبینرێت .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved