له دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی له شه‌قامه‌كانی ناوه‌ندی شاردا، سیمینارێكی تایبه‌ت به پرۆژه‌ی گۆرینی ئاراسته‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له شه‌قامه‌كانی سلێمانی به‌رێوه‌چوو. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش و به‌رێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆو گواستنه‌وه‌ی سلێمانی و نوێنه‌ری شاره‌وانی و سه‌ندیكای گواستنه‌وه‌و به‌شێك له كه‌سانی شاره‌زای هاتوچۆو نوێنه‌ری چه‌ند هێڵێكی ناوشار به‌شداربوون و به‌وردی گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی ناو شاری سلێمانی كه تایبه‌ته به گۆڕینی به‌شێك له ئاراسته‌ی شه‌قامه‌كانی ناو شاری سلێمانی. دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی رایگه‌یاند، سه‌رنج و تێبینی زۆر له‌سه‌ر پرۆژه‌كه وه‌رگیراوه‌و تا كۆتایی ئه‌م مانگه سه‌رنج و تێبینی هاووڵاتیان و هه‌موو لایه‌كی تر تایبه‌ت به پرۆژه‌كه وه‌رده‌گرین و له (1-2-2019)وه بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به شێوه‌ی ئه‌زموونی پرۆژه‌كه ئه‌خه‌ینه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوو به‌رده‌وام ئه‌بێت. هاوكات عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر به‌رێوبه‌ری هاتوچۆی سلێمانی ئامانج له پرۆژه‌كه ته‌نها كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵی شه‌قامه‌كانی ناوه‌ندی شاره. دواتر عه‌مید فه‌خره‌دین ئه‌مین- به‌رێوبه‌ری هاتوچۆی ناو شاری سلێمانی له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی پرۆژه‌كه‌وه وتی: به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی ئاراسته‌ی هه‌ندێك له شه‌قامه‌كان ده‌گۆرین، له‌وانه له سلێمانی پاڵاسه‌وه شه‌قامی مامۆستایان هه‌تا فلكه‌ی یه‌كگرتن به‌یه‌ك ئاراسته‌و ته‌نها بۆ سه‌ره‌وه ده‌ڕوات. شه‌قامی قه‌نات (حه‌مدی) ته‌نها به ئاراسته‌ی فلكه‌ی یه‌كگرتن بۆ پاركی دایك به یه‌ك ئاراسته ده‌ڕوات. شه‌قامی پیره‌مێرد له فلكه‌ی كاوه‌وه ته‌نها به یه‌ك ئاراسته‌ی به‌ره‌و سه‌رای سلێمانی دێت، دواتر شه‌قامی كاوه به یه‌ك ئاراسته هه‌تا فلكه‌ی خانه‌قاو دواتر هه‌ر به یه‌ك ئاراسته‌یی به‌ره‌و فلكه‌ی زاره‌كه ده‌ڕوان. شه‌قامی مه‌وله‌ویش، ئاراسته‌كه‌ی پێچه‌وانه ده‌كرێته‌وه‌و له سه‌رای سلێمانییه‌وه بۆ سلێمانی پاڵاس ده‌ڕوات. شه‌قامی گۆران (ئۆرزدی) و بێكه‌س و كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و سابونكه‌رانیش وه‌كو خۆیان ده‌مێنێته‌وه. وتیشی: هه‌ر به‌پێی ئه‌م پرۆژه‌یه رێڕه‌وی هه‌ندێك له پاسی هێڵه‌كان ده‌گۆڕدرێت و له‌كاتی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كاری پێویستی بۆ ده‌كه‌ین. دواتر قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌كاتی سه‌رنه‌كه‌وتنی پرۆژه‌كه، پرۆژه‌ی به‌دیل و ماسته‌رپلانی هاتوچۆ له‌لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانییه‌وه ئاماده ده‌كرێت. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure