زۆرجار ژیان له‌گه‌ڵ شه‌كره‌ی جۆری دوو ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بزانین ئه‌م نه‌خۆشییه چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌رمان ده‌بێت باشتر ده‌توانین چاره‌سه‌ری بكه‌ین. شه‌كره ده‌توانێت له‌سه‌ر خۆراك كاریگه‌ری دابنێت. كۆنترۆڵی قه‌ندی خوێن یه‌كێك له‌و كارانه ده‌بێت كه ڕۆژانه ده‌بێت له‌بیریدا بن. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه ده‌رمانێك به‌كاربهێنن كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر حه‌زتان بۆ سێكس ببێت. هه‌روه‌ك كۆنترۆڵی شه‌كر گرنگه، هه‌بوونی سێكسی باشیش ده‌توانێت كوالیتی ژیانتان باشتربكات و هه‌واڵی باش ئه‌وه‌یه كه ده‌توانن كێشه‌كانی سێكس به ساده‌یی چاره‌سه‌ربكه‌ن. ئه‌گه‌ر شه‌كری خوێنتان به‌رزه‌و كۆنترۆڵ نه‌كراوه، ده‌توانێت زیانی ده‌ماری هه‌بێت كه یه‌كێك له كاریگه‌رییه‌كانی ده‌توانێت له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی سێكس بێت. ئه‌وه‌ش له پیاواندا ده‌بێته هۆی كێشه‌ی ڕه‌پبوون و له ژناندا ده‌بێته هۆی كێشه‌كانی وشكبوونی زێ، كێشه‌ی ورووژان، ئێشی كاتی سێكس و كه‌مبوونه‌وه‌ی حه‌ز. چه‌ندین ڕێگه‌چاره بۆ ئه‌م كێشه‌یه هه‌یه، به‌ر له هه‌رشتێك شێوه ژیانێكی ته‌ندروست ده‌توانێت كاریگه‌ر بێت. شه‌كری خوێن كۆنترۆڵ بكه‌ن، چالاكیتان زۆر بێت، خواردنی ته‌ندروستتر بخۆن و بڕوا به‌خۆیی و وزه‌تان زۆرتر بكه‌ن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure