ماچكردنی كۆرپه‌ی تازه له‌دایكبوو له‌لایه‌ن دایكیه‌وه ده‌بێته هۆی گۆڕینی پێكهاته‌ی ئه‌و شیره‌ی كه به كۆرپه‌كه‌ی ده‌دا !ماچكردنی كۆرپه‌له به تایبه‌ت له‌لایه‌ن دایكییه‌وه كه شیری پێده‌دا كارێكی ئاساییه و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی كۆرپه‌كه‌ی ورده ورده ئه‌م شێوازه له ماچكردن كه‌م ده‌بێته‌وه .به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌ووتوه كاتێك دایكێكی شیرده‌ر كۆرپه‌كه‌ی ماچ ده‌كات ده‌بێته هۆی گۆڕینی پێكهاته‌ی شیره‌كه‌یچۆن ئه‌م پرۆسه‌یه ڕوو ده‌دات ؟ له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌و ماچكردنی كۆرپه‌كه دایكه‌كه به‌ركه‌وته‌ی ئه‌و به‌كتریا و مشه‌خۆرانه ئه‌بێت كه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كۆرپه‌كه‌دا هه‌ن به‌مه‌ش سیسته‌می به‌رگری له‌شی دایكه‌كه هه‌وڵی دروستكردنی دژه ته‌ن ده‌دات بۆ ڕێگه‌گرتن له هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌و به‌كتریا و دژه‌ته‌نانه بۆ ناو له‌شی دایكه‌كه به‌مه‌ش له ناو پیكهاته‌ی شیری دایكه‌كه هه‌مان دژه ته‌ن بڵاو ده‌بێته‌وه و له ئه‌نجامدا كاتێك ئه‌و شیره به كۆرپه‌كه‌ی ده‌دات ڕێگه له نه‌خۆشكه‌وتنی كۆرپه‌كه ده‌گریت .. هه‌ربۆیه به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و مناڵانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای له دایكبوونیان شیری دایكیان ده‌خۆن كه‌متر دووچاری نه‌خۆشی ده‌بن له‌و ماوه‌یه‌ی ته‌مه‌نیان .
ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا – هۆلاند
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure