خه‌یاری ده‌ریا ئه‌و به‌رهه‌مه ڕووه‌كییه نییه كه ڕۆژانه یان ناوبه‌ناو له‌ماڵه‌كاندا هه‌یه و ده‌خورێت، به‌ڵكو گیانداریكی ئاوییه.خه‌یاری ده‌ریا یه‌كێكه له‌و زینده‌وه‌ره ئاوییانه‌ی كه له بنكی ده‌ریاكان دا ده‌ژی و له‌ڕۆژگاری ئه‌مرۆمان گرنگییه‌كی زۆری پێده‌دریت چ بۆ مه‌به‌ستی خواردن یاخود وه‌ك چاره‌سه‌ری پزیشكیی به‌جۆریك نرخی یه‌ك كیلۆ له‌جۆره باشه‌كانی ده‌گاته نزیكه‌ی (3) هه‌زار دۆلار. له جیهاندا نزیكه 1250 جۆری هه‌یه كه باشترینیان خه‌یاری ده‌ریایی ده‌ریای ڕه‌شه كه له سنوره ئاوییه‌كانی ژاپۆن هه‌یه. هه‌ر له‌كۆنه‌وه دانیشتوانی ڕۆژهه‌لاتی ئاسیا وه‌ك خۆراكێكی پڕ سه‌رچاوه‌ی كانزایی و ڤیتامین سه‌یریان كردوه . به‌ڵام له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو دا به‌كارهێنانی ئه‌م زینده‌وه‌ره بووه جێگه‌ی بایه‌خی خه‌ڵكانیكی زۆر، به‌جۆرێك ئه‌مرۆ ته‌نها خه‌ڵكانێك به‌كاری دێنن كه ئاستی بژێوییان به‌رزه. به‌پێی جۆره‌كه‌ی نرخه‌كه‌شی دیاری ده‌كرێت .. تا زیاتر به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی شێوه‌ی دڕكاوی بێت زیاتر نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه. به گشتی چۆن ئه‌م زینده‌وه‌ره به‌كار ده‌هێنرێت ؟ بۆ خواردن: ڕاسته‌وخۆ به‌فرێشی به‌كارده‌هێنرێت یاخود له‌به‌ر خۆر وشك ده‌كرێته‌وه و پاشان به‌كار ده‌هێنرێته‌وه بۆ خواردن، نرخی یه‌ك قوتوو خه‌یاری ده‌ریای وشككراو له‌ئه‌مازۆن ده‌گاته نزیكه‌ی 170 دۆلار. پیكهاته‌كانی خه‌یاری ده‌ریا بۆ 100 گرام 1- پرۆتین 14 گرام 2- چه‌وری : كه‌متر له 1 گرام 3- ڤیتامین ئه‌ی 8% پێوستیی ڕۆژانه 4- ڤیتامین B2 (Riboflavin) 60% پێوستی ڕۆژانه 5- ڤیتامین B3 (Niacin) 16% پێوستیی ڕۆژانه 6- كالسیۆم 4% پێوستیی ڕۆژانه 7- مه‌گنیسیۆم 4% پێوستیی ڕۆژانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆتینی زۆر تێدایه و له‌گه‌ل چه‌وری كه‌م. بۆیه وه‌ك خۆراكێكی به‌سوود بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌كار دێت. سووده ته‌ندروستییه‌كانی خه‌یاری ده‌ریا پێكهاتیه‌كی تێدایه به‌ناوی cytotoxins كه ناسراوه به‌وه‌ی خانه شیرپه‌نجه‌ییه‌كان لاواز ده‌كات. بۆ نموونه به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی خه‌یاری ده‌ریا یارمه‌تی چاره‌سه‌ری چه‌ندین جۆری شیرپه‌نجه ئه‌دات وه‌ك (شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و پرۆستات و پێست و جگه‌ر ) لینكی تویژینه‌وه‌كان : هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ری په‌ستانی به‌رزی خوێن و كۆلیستڕۆڵی خوێن به‌كاردێت . ئه‌مه‌ش له توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكراكراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌یاری ده‌ریا ده‌خۆن توانیویانه كۆنترۆلی په‌ستانی به‌رزی خوێنیان بكه‌ن.
ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure