رۆژی شه‌ممه گروپی موزیكی لوڕ یادی 11 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌كاته‌وه. به سپۆنسه‌ری ده‌زگای میدیایی كوردسات رۆژی شه‌ممه 26-1-2019 له هۆڵی ته‌وار له سلێمانی، گروپی موزیكی لوڕ به دروشمی (پاراستنی كه‌لتور و هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی ئه‌ركی هه‌موومانه) یادی 11 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی به به‌شداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك ده‌كاته‌وه. هه‌ر له‌و ئێواره‌یه‌دا ئاماده‌بووان ده‌توانن نوێترین به‌رهه‌می گروپی موزیكی لوڕ به ناوی مێخه‌ك به‌ند به‌ده‌ستبهێنن. یاده‌كه سه‌عات 5:00ى ئێواره له هۆڵی ته‌وار له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure