ڕۆژى 23-1-2019 له هۆڵی كوردستانی نوێ كۆڕێكی تایبه‌ت بۆ سینه‌ماكاری گه‌وره‌ی كورد ڕه‌حیم زه‌بیحی جوانه‌مه‌رگ ڕێكخراو تێیدا هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ند عه‌بدولی حه‌مه‌جوان و هاوار مسته‌فاخان و سه‌ڵاح ڕه‌ش باسیان له ژیان و به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌كانی زه‌بیحی كرد. له ته‌وه‌رێكی تر باسیان له شێواز‌و ته‌كنیك و گۆشه‌نیگای ئه‌و ده‌رهێنه‌رو سینه‌ماكاره كرد له بواری هونه‌رو كاری سینه‌مایی ده‌گمه‌ندا كه توانی به به‌رهه‌مه‌كانی جێگه‌ی سینه‌مای كوردی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا فراوان بكات و زیاتری بناسێنێت به‌جۆرێك كه به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌كانی زه‌بیحی زۆرێك له خه‌ڵاته ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بردۆته‌وه. دواتر یه‌كێك له به‌رهه‌مه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌و ده‌رهێنه‌رو سینه‌ماكاره كورده كه كورته فیلمی "سه‌ته‌لایت" بوو پیشاندراو گفتوگۆیه‌كی ئاكادیمی و زانستی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه كرا كه كاتی خۆی له فێستیڤاڵێكدا له هه‌رێمی كوردستان پێنج خه‌ڵاتی ئاڵتوونی برده‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure