به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زه‌عفه‌ران پێویستی به ژماره‌یه‌كی زۆر كرێكار هه‌یه، بووه به گرانترین جۆری به‌هارات له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. زه‌عفه‌ران چه‌ندین قازانجی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه، ئه‌وانیش: 1-ئانتی ئۆكسیدانتێكی به‌هێزه: زه‌عفه‌ران چه‌ندین پێكهاته‌ی گیایی تێدایه كه وه‌ك ئانتی ئۆكسیدانت كارده‌كه‌ن- ئه‌و مۆلكیولانهی كه خانه‌كانی له‌ش له به‌رامبه‌ر ڕادیكاڵه ئازاده‌كان و سترێسی ئۆكسیداتیڤ ده‌پارێزن-.
2-باری ده‌روونی باش ده‌كات و خه‌مۆكی لاده‌بات: ئه‌م قازانجه‌ی ته‌نیا له‌به‌ر ڕه‌نگه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی نییه به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و مادده تهواوكهرانهی تێیدایه بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی سووك تا مامناوه‌ند به‌كه‌ڵكه.
3-دژه شێرپه‌نجه‌یه: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئانتی ئۆكسیدانتێكی به‌هێزه، له‌وانه‌یه ڕادیكاڵه ئازاده‌كان پوچه‌ڵ بكاته‌وه. له‌ناوبردنی ڕادیكاڵه ئازاده‌كان په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه هه‌یه.
4-ئێشی پێش توشبوونی سووڕی مانگانه كه‌مده‌كاته‌وه.
5-حه‌زی سێكسی زیاد ده‌كات. به‌پێی توێژینه‌وه‌كان زه‌عفه‌ران بۆ زیادكردنی حه‌زی سێكسی به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌دا كه ده‌رمانی دژه‌خه‌مۆكی به‌كارده‌هێنن به‌كه‌ڵكه.
6-له‌وانه‌یه حه‌زی خواردن كه‌مبكاته‌وه‌و بۆ كه‌مكردنی كێش به‌كه‌ڵك بێت. قازانجه‌كانی دیكه‌ی بریتین له: كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، دابه‌زاندنی ئاستی شه‌كری خوێن، باشتركردنی بینایی له‌و كه‌سانه‌ی كه كێشه‌ی AMDیان هه‌یه، باشتركردنی توانایی بیرهاتنه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ریان هه‌یه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure