26/1/2019 09:54 AM

ئەڵمانیا..دەرهێنەری كورد ئەزموونێكی نوێی نمایشدەكات

هونەرمەندی كورد شاخەوان  بە ناونیشانی (ئێمە لێرەین) ئەزمونێكی نوێی لەبواری شانۆو فلیمدا لە هۆڵی كلتوری فورتە شتراسەی 24ی شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا پێشكەش و نمایشكرد.

شاخەوان لەوكارە هونەريیەدا وەك دەرهێنەر شانۆو سەماو فیلمەكەی تێهەڵكێش كردبوو یەكتریان تەواو دەكرد بە تەكنیكێكی نوێوە باسی لە هەڵفڕینی باڵندەكانی ئاوارەبوون دەكردو لەنێوان ژیان و مردندا تەنیایی و ژیانی تاراوگەو هەستەكانی نیشتیمان و دایك و كێشەكانی تێكەڵبوون و خۆدۆزینەوەو خۆونكردنی بە جوانی بەرجەستە كردبوو.

كارەكتەرەكانی ئەم فلمە لە كوردو ئەڵمان و ئێرانی و نەتەوەكانی تر بوو، نمایشەكە سەرنجی زۆرێك لە ئەڵمانەكانی راكێشاو دواتر بە سەمایەكی ئێوارەی بەفراوی بەشداربووان هۆڵەكەیان پڕكرد لە خۆشەویستی و چەپلەی ئافەرین بۆ ئەم دەرهێنەرە كوردەو پەیامێك بوو بۆ گەیاندنی هونەرو تواناكانی كوردو خزمەتكردن و تێكەڵبوون لەگەڵ كۆمەڵگەی ئەڵمانیدا.

شاخەوان عومەر  هونەری شانۆی لە ئەڵمانیا خوێندووەو ئێستا مامۆستای شانۆیەو لەگەڵ چەندین گروپی شانۆییدا لەو شارە بە نواندن و دەرههێنان كاری كردووەو چالاكانە پەیوەنديیەكی باشی لەگەڵ بنكە رووناكبیری و كلتوورییەكانی ئەو شارەدا هەیەو بەردەوام پرۆژەی هەیە.

خاك - شیهاب عوسمان - ئەڵمانیا
فۆتۆ/ تایەر باراوی












زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved