26/1/2019 09:58 AM

نهێنیه‌كی هونه‌رمه‌ند سه‌میره‌ تۆفیق ئاشكرا ده‌كرێت

مێژوونوسێك ئاشكرای ده‌كات كه‌ هونه‌رمه‌ند سه‌میره‌ تۆفیق له‌ ساڵی 1964 وه‌ك شاجوانی له‌شجوانی دیاریكراوه‌و وێنه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

كارول خوری به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی SABAH the Songbird كه‌ وه‌ك مێژوونوس و ئه‌رشیفیكاری هونه‌رمه‌ندان كارده‌كات، دوو وێنه‌ی نه‌بینراوی هونه‌رمه‌ند سه‌میره‌ تۆفیقی بڵاوكرده‌وه‌.

وێنه‌ی یه‌كه‌م زانیاری نه‌بیستراوی له‌خۆگرتووه‌، كه‌ ئه‌و مێژوونوسه‌ له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ نووسیویه‌تی كه‌ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ له‌ ساڵی 1964 وه‌ك شاجوانی له‌شجوانی هه‌ڵبژێردراوه‌.. وێنه‌ی دووه‌میش تایبه‌ته‌ به‌ وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ فرید ئه‌تره‌ش مۆسیقاژه‌نی به‌ناوبانگ كه‌ وێنه‌كه‌ له‌كاتی پرۆڤه‌ی مۆسیقا ژه‌نین بۆ ئاوازێكی نوێ گیراوه‌.

هه‌ڵبژاردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ وه‌ك شاجوانی له‌شجوانی بۆ یه‌كه‌مجاره‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها دوای بڵاوبوونه‌وه‌شی هه‌وادارانی سه‌میره‌ سه‌عید سه‌رسورمانیان به‌ جوانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌ربڕی كه‌ بێ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری یان فۆتۆشۆپ، خاوه‌نی جوانيیه‌كی بێوێنه‌و سروشتی بووه‌.


خاك -  و/گۆران قادر
س/ سیدتی




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved