26/1/2019 10:03 AM

تۆیۆتا له‌ندكرۆزێر به‌ Heritage Editionـه‌وه‌ جه‌ژنی 60 ساڵه‌ی ده‌گێڕێت

تۆیۆتا له‌ندكرۆزێر شه‌ست ساڵه‌ بوونی هه‌یه‌. له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر مۆدێلی بی.جی 1951 ئه‌ژمار بكه‌ین نزیكه‌ی 70 ساڵه‌. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌ بكاته‌ جه‌ژن، كۆمپانیاكه‌ تۆیۆتا له‌ندكرۆزێری هێریته‌یج ئێدیشن مۆدێلی 2020 له‌ پێشانگای ئۆتۆمبێلی شیگاكۆدا نمایش ده‌كات كه‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

چ شتێك هێریته‌یج ئێدیشن له‌ مۆدێله‌كانی دیكه‌ی له‌ندكرۆزێر جیاده‌كاته‌وه‌؟ ڕه‌نگه‌ تایه‌ی 18 ئینچی BBS یه‌كه‌م شت بێت كه‌ سه‌رنجتان ڕاده‌كێشێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هێریته‌یج ئێدیشن. له‌ ناوه‌وه‌ی كابینی ئۆتۆمبێله‌كه‌شدا گۆڕانكاری كراوه‌، داپۆشه‌ری چه‌رمی ڕه‌شی كورسییه‌كان به‌ دروومانی بڕۆنزی تاكه‌ بژارده‌ی به‌كارهاتووه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا. مۆدێلی هێریته‌یج ته‌نیا 5 سه‌رنشین هه‌ڵده‌گرێت و له‌ دوو ڕه‌نگی Midnight Black Metallicیان  Blizzard Pearlده‌بێت.

پارچه‌ میكانیكییه‌كان هه‌ر به‌ نه‌گۆڕی ماونه‌ته‌وه‌، واته‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌مریكا باوه‌، مه‌كینه‌ی 5.7 لیتی v8 كه‌ 381 ئه‌سپه‌هێز وزه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له‌گه‌ڵ سیستمی ته‌واو كاتی 4WD  به‌ گوازه‌ره‌ی هه‌شت-خێرایی ئۆتۆماتیك ڕێكخراوه‌. له‌ندكرۆزێر له‌ مۆدێلی 2018دا زۆر نوێكاری كردبوون بۆیه‌ چاوه‌ڕێ ناكرێت له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌ به‌شی مكانیكیدا گۆڕانكارییه‌كی وا بكات.

له‌ندكرۆزێری هێریه‌تیج ئێدیشن له‌ پێشانگای ئۆتۆمبیلی شیكاگۆ پیشان ده‌درێت. كه‌ ته‌نیا 1200 دانه‌ی لێ دروست ده‌كرێت و فرۆشی له‌ هاوینه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌













created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved