به‌ركه‌وتنی قوڕقوشم له منداڵی‌دا كاریگه‌ری نه‌رێنی درێژخایه‌نی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌روونی و كه‌سایه‌تی له گه‌وره‌ییدا ده‌بێت، ئه‌مه له ئاكامی توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كراوه كه له سه‌رده‌مێكدا گه‌وره‌بوون كه به‌نزینی قوڕقوشمدار/سوربدار به‌كارهاتووه. توێژینه‌وه‌كانی پێشووتر په‌یوه‌ندی نێوان توانایی هۆشی و قوڕقوشمیان دۆزیبوه‌وه، به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر گۆڕانه‌كان و كاریگه‌ری به‌ركه‌وتنی قوڕقوشم له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و سه‌لامه‌تی ده‌روونی كراوه. ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ریده‌خات كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا هه‌رچی ئاستی قوڕقوشمی خوێنی به‌رزتر بێت، ئه‌گه‌ری زۆرتره كه له ته‌مه‌نی 38 ساڵیدا كێشه‌ی ده‌روونی و هه‌ڵسوكه‌وتی كێشه‌داری كه‌سایه‌تی ببێت. په‌یوه‌ندی نێوان به‌ركه‌وتنی قوڕقوشم و ته‌ندروستی ده‌روونی مامناوه‌ندییه. ئارۆن ڕوبێن هاونووسه‌ری توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی دیوك ده‌ڵێت "ئه‌و شته ده‌توانێت گرنگ بێت چونكه ئه‌وه هۆكارێكی مه‌ترسیداره كه له‌گۆڕاندایه‌و هه‌موو كه‌سه‌كان له سه‌رده‌مێكی ژیانیاندا به‌ری كه‌وتوون، ئێستاش به‌شێكی خه‌ڵكی له هه‌ندێك شاری تایبه‌ت و گونده‌كان هێشتا له‌به‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌دان". له توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشوویاندا، ڕوبێن و هاوكاره‌كانی پیشانیان دابوو كه ئاستی به‌رزتری قوڕقوشم له منداڵی‌دا په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئای.كیوو (IQ) كه‌مترو كه‌متربوونی تواناییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كه‌سه‌كان له گه‌وره‌ییدا. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure