26/1/2019 10:16 AM

چه‌ند خاڵێكی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی شاشه‌ی مۆبایل زیان به‌ چاوه‌كانمان نه‌گه‌یه‌نێت

به‌كارهێنانی مۆبایل و ئه‌و شاشه‌یه‌ی كه‌ تیشكی لێده‌رده‌چێت زیان به‌ چاوه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.

بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م زیانانه‌ گاریگه‌ری خراپی بۆسه‌ر چاوه‌كان نه‌بێت، د.ماكۆك محه‌مه‌د پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌خۆشییه‌كانی چاو به‌ سایتی خاكی ڕاگه‌یاند:

1-پێویسته‌ شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت پاكبێت، پیسی و چڵكی سه‌ر شاشه‌ بێزاری زیاتر بۆ چاو دروست ئه‌كات.

2-ڕووناكی شاشه‌و ڕووناكی ده‌وروبه‌ر لێكه‌وه‌ نزیكبن، له‌ ژوورێكی تاریك ته‌ماشای مۆبایل مه‌كه‌.

3-ئه‌پڵیكه‌یشنی بلو فلته‌ر بخه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی چاو له‌ تیشكی زیانبه‌خش.

4-به‌ ڕاكشانه‌وه‌ سه‌یری شاشه‌ مه‌كه‌، واته‌ شاشه‌ی مۆبایل ئه‌بێت له‌ ئاستی چاو كه‌مێك نزمتر بێت.

5-شاشه‌ی بچوك زیانی زیاتری ئه‌بێت، بۆیه‌ مۆبایلی شاشه‌ گه‌وره‌ هه‌ڵبژێره‌.

6-فۆنتی نوسینه‌كانت با گه‌وره‌ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ركیز زۆر نه‌كه‌یت.

7-زۆر له‌نزیكه‌وه‌ سه‌یری مۆبایل مه‌كه‌.

8-ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر یه‌ك سه‌یری مه‌كه‌و ناوبه‌ناو پشوو به‌ چاوت بده‌.

9-له‌دوای سه‌عات 11:00ی شه‌و ته‌ماشای مۆبایل مه‌كه‌، چونكه‌ چاوه‌كانت زیاتر وشك و ماندوو ئه‌كات.

10-ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات و زیاتر مۆبایلت به‌كارهێنا قه‌تره‌ی فرمێسك بۆ چاوه‌كانت به‌كاربێنه‌.

خاك – تانیا ئاواره‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved