شاهۆ غه‌فور یه‌كێك له كێشه‌كانی كتێبخانه‌ی كوردی، كه‌می شیكار و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیانه‌ی پرۆسه سیاسی و ئیدارییه‌كانه له كۆنه‌وه تا به ئێستا ئه‌گات، ئه‌وه‌ی هه‌مانه كتێبه وه‌رگێڕدراوه‌كانن، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك په‌یوه‌ندی به كورتڕوانینی سیاسی و ئه‌كادیمیییه‌كانمانه‌وه هه‌یه بۆ پرۆسه مێژووییه‌كان و به گرنگزانینی روداوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانمان، ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانیش به‌تایبه‌ت زانكۆكان پشكی شێریان له‌و بێئاگایی و بێمنه‌تییه به‌رده‌كه‌وێت، چونكه كه‌مترینی توێژینه‌وه‌كانی دواتر ده‌كرێن به كتێب. تیۆره‌كانی گه‌شه‌كردن و دروستبوونی ده‌وڵه‌ت، له نووسینی هه‌ڵگورد جه‌لال، كتێبێكی (155) لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره نیو ئه‌یفۆڕه، پێكهاتووه له پێنج به‌ش و 18 به‌ش. له سلێمانی چاپكراوه، هه‌وڵێکی باشه به ئاراسته‌ی روانین و تێگه‌شتن له پرۆسه‌یه‌كی سیاسی و یاسایی كه ئه‌ویش دروستبوونی ده‌وڵه‌ته. وه‌كو ناونیشانی كتێبه‌كه ره‌نگه كێشه‌یه‌ك له به‌دوایه‌كدا هاتنی (گه‌شه‌كردن و دروستبوون)دا هه‌بێت، چونكه دوو پرۆسه‌ی جیان و به دروستبوون ده‌ستپێده‌كات و دواتر گه‌شه ئه‌كات، له ناوه‌رۆكیشدا باسه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به دروستبوونه‌وه هه‌یه، نه‌چووه‌ته سه‌ر گه‌شه‌كرد. له‌م كتێبه‌وه تێئه‌گه‌یت كه دروستبوونی ده‌وڵه‌ت پرۆسه‌یه‌كی له خۆڕا نییه و به‌پێی سه‌رده‌مه‌كانیش جیاواز بووه، ته‌نانه‌ت هۆكار و پێكهاته‌كانی گۆڕاون. كێشه‌یه‌ك له‌م كتێبه‌دا نه‌بوونی یان ونبوونی ره‌گه‌زی كاته، باسی تیۆره جیاوازه‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌ت كراوه، به‌ڵام به‌پێی كات و سه‌رده‌مه‌كان جیا نه‌كراوه‌ته‌وه، به نمونه له سه‌رده‌مه كۆنه‌كاندا ده‌وڵه‌ت پێویستی به دانپێدانانی ده‌ره‌كی و ته‌نانه‌ت سیستمی دیموكراسی بۆ به‌رێوه‌بردن نه‌بووه، ئامانجه‌كه‌یشی ته‌نها بۆ پاراستنی شوناس و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گروپێكی دیاریكراو بووه، به‌ڵام له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت ئێستاش هۆكاره‌كان و میكانیزمه‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌ت ته‌واو جیاوازه، ته‌نها نوخبه یان گروپێكی خێڵه‌كی ناتوانێت ده‌وڵه‌ت دروستبكات، به‌بێ به‌شداری هاوڵاتییه گشتیه‌كه ئه‌م پرۆسه‌یه به ئه‌نجام ناگات، له‌گه‌ڵ دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی و پابه‌ندبوون به یاساكانی دادگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، له سه‌روو هه‌موشیانه‌وه ئه‌و نه‌خشه جیهانییه‌ی كه‌له هزر و به‌رنامه‌ی وڵاتانی زلهێزدایه بڕیاری كۆتاییه. له‌باره‌ی ره‌گه‌زه‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تیشه‌وه هه‌ست به تێكه‌ڵبوونێك ئه‌كرێت، چونكه ده‌وڵه‌ت خۆی كیانێكی ئیداری و سیاسی و سه‌ربازییه، لایه‌نه‌كانی یاسایی و جوگرافی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده و ته‌نانه‌ت ئابووری و مسۆگه‌ركردنی ئازادییه‌كان قۆناغی دووه‌من، دروستبوونی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ریان په‌كی ناكه‌وێت. به‌ڵام وردبوونه‌وه‌یه‌كی باشی تیایه له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و تێڕوانینه هه‌ڵه‌یه‌ی كه پێی وابوو ده‌وڵه‌ت به‌بێ بوونی زمانی تایبه‌ت و سنووری ده‌ریایی دروست نابێت. ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه له سه‌ره‌تادا ده‌وڵه‌ته‌كان له ناوچه وشكانییه‌كان و سه‌ر گرد و ته‌پۆڵكه‌كان بوون، ده‌ریا و زه‌ریاكان نه‌ببون به ڕێڕه‌وی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندیكردن، دواتر ئه‌مه گۆڕا و كه‌ناری ده‌ریاكان، ته‌نانه‌ت دورگه دوره‌ده‌سته‌كانیش بوون به شوێنی ده‌وڵه‌ت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه له‌رووی پیتچنینه‌وه وه‌كو به‌شی زۆری كتێبی كوردی، ژماره‌ی هه‌ڵه‌كانی له ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی زیاتره، به‌ڵام شیكارێكی زۆر به‌پێزی تیۆرییه و سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی كوردییه بۆ توێژه‌ران.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure