27/1/2019 09:13 AM

بارودۆخی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی خۆئاژۆ له‌ كۆمپانیای ئه‌پڵدا

ئه‌پڵ كۆتایی به‌و به‌رنامه‌ هێنا كه‌ ده‌یویست له‌ ساڵی 2016دا ئۆتۆمبێل به‌رهه‌م بهێنێت، به‌ڵام كۆمپانیاكه‌ درێژه‌ی به‌ پڕۆژه‌ی ئۆتۆمبێلی خۆئاژۆ دا. له‌مدواییه‌دا ئه‌پڵ 200 له‌ كارمه‌نده‌كانی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ئۆتۆمبێلی خۆئاژۆ لابردو له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆمپانیاكه‌دا ده‌ستبه‌كار بوون.

وته‌بێژێكی كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت "تیمێكی زۆر داهێنه‌رمان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربه‌خۆكان كارده‌كه‌ن. چونكه‌ تیمه‌كه‌ له‌ ساڵی 2019دا له‌سه‌ر هه‌ندێك به‌شی زۆر تایبه‌ت كارده‌كه‌ن، هه‌ندێك له‌ گروپه‌كانمان گواستنه‌وه‌ بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆمپانیاكه‌".

پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، ئه‌پڵ ڕوویكرده‌ په‌ره‌دانی ئۆتۆمبێلی خۆئاژۆ/سه‌ربه‌خۆ و مۆڵه‌تی تاقیكردنه‌وه‌ی سیستمه‌كانی له‌ شه‌قامه‌ گشتییه‌كانی كالیفۆرنیا وه‌رگرت.

ئه‌پڵ له‌گه‌ڵ بوش و ڤۆڵكس ڤاگێن كارده‌كات. وێنه‌یه‌ك كه‌ به‌ دزییه‌وه‌ گیراوه‌و بڵاوبووه‌ته‌وه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ ئه‌پڵ له‌سه‌ر لێكسوز RX450h كارده‌كات.

پڕۆژه‌كه‌ به‌ هاوبه‌شی ڤۆڵكس ڤاگێن له‌وانه‌یه‌ چه‌ند ئۆتۆمبێلی سه‌ربه‌خۆی سه‌رنجڕاكێشی لێبكه‌وێته‌وه‌. دوو كۆمپانیاكه‌ ده‌یانه‌وێت جۆرێكی تایبه‌ت له‌ ڤه‌نی ترانسپۆرتێر ده‌ستكاری بكه‌ن و بیكه‌ن به‌ ئۆتۆمبێلی خۆئاژۆ. ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ بڕیاره‌ وه‌ك گوازه‌ره‌وه‌ی كارمه‌ندانی ئه‌پڵ له‌نێوان به‌شه‌كانی كۆمپانیاكه‌دا له‌ سیلیكۆن ڤه‌لی خزمه‌ت بكه‌ن.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved