توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانكۆی (ساوس وێڵز) ئاشكرایده‌كات، پێده‌چێت ڕه‌نگی چاوه‌كان هۆكارێك بن بۆ هه‌ستكردن به خه‌مۆكیی له وه‌رزیی زستاندا. به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ی چاویان قاوه‌یی و ڕه‌شه زۆرتر تووشی خه‌مۆكیی زستانه ده‌بن كه به پشێویی سۆزداریی وه‌رزیی ناسراوه و به (SAD)ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت، له‌كاتێكدا خاوه‌ن چاوه كاڵه‌كان كه‌متر تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌رونییه ده‌بن، به تایبه‌ت چاو شینه‌كان. توێژه‌ره‌وه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر شێوه‌كانی خه‌مۆكیی وه‌رزیی كردووه و 175 قوتابییان به‌نمونه وه‌رگرتووه كه له‌ته‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا بوون و ئه‌نجامه‌كانیشیان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه ئه‌وانه‌ی چاویان كاڵه یان چاویان شینه كه‌متر ئه‌و حاڵه‌ته‌یان هه‌بووه. ئه‌و توێژه‌ره‌وانه ده‌ڵێن» هۆكاری ئه‌و جیاوازییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕی ئه‌و ڕووناكییه‌ی كه چاوی كه‌سێك ده‌توانێت چاره‌سه‌ری بكات ، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وانه‌ی چاویان كاڵه هه‌سته‌وه‌رترن به ڕوناكیی و له زستاندا میلاتۆنین ده‌رده‌ده‌ن كه ئه‌وه‌ش میكانیزمێكه و به‌بڕوای توێژه‌ره‌وان هه‌ندێك به‌رگریی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له دژی خه‌مۆكیی له زستاندا. شانبه‌شانی هه‌موو پێدراوه‌كان، پڕۆفیسۆر (لانس وركمان)ی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت» ڕه‌نگیی چاو ته‌نها فاكته‌ر نییه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كاتێكی زۆر له‌شوێنه داخراوه‌كاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن زیاتر توشی خه‌مۆكیی زستانه ده‌بن». هه‌روه‌ها ئه‌و توێژینه‌وه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تا به ته‌واوی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنرێت كه ڕه‌نگی چاو په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به خه‌مۆكیی وه‌رزییه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ش توێژه‌ره‌وان ڕێنمایی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه چاویان قاوه‌یی و ڕه‌شه كه له‌زستاندا زیاتر گرنگیی بده‌ن به‌پیاسه‌كردن له شوێنی كراوه‌و باخچه‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌كاتی خۆرهه‌ڵاتندا، چونكه ئه‌وه به‌ڕاده‌یه‌كی باش ئه‌و حاڵه‌ته ده‌رونییه كه‌م ده‌كاته‌وه كه به (SAD)یان خه‌مۆكیی زستانه ناسراوه. سه‌رچاوه : پقف نفسك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure