28/1/2019 09:03 AM

هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌ نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ رزگاری ده‌بێت

ئه‌سما ئه‌سه‌د هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ ئه‌نجامدرا كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووبوو.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی سانای ره‌سمی بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌سما له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ دیمه‌شق نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ كراوه‌، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتوو بووه‌.

ئاژانسی ناوبراو له‌ مانگی ئابی 2018 ئاشكرای كردبوو، ئه‌سمای هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك وه‌رده‌گرێت و هه‌رزوو هه‌ست به‌ نه‌خۆشیيه‌كه‌ی كراوه‌.


خاك - و/گۆران قادر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved