زۆر به‌رنامه‌ی خۆراكی هه‌ن كه ڕۆژووگرتنی ناوبه‌ناو بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌كارده‌هێنن. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات كه ڕۆژووگرتن چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ڕێكخستنی كاتژمێری ده‌روونی و ڕیتمی ڕۆژانه هه‌یه. هه‌ندێك له توێژینه‌وه‌كانی پێشوو قازانجی ڕۆژووگرتنیان باسكردبوو، به‌ڵام هۆكاری ئه‌وه به‌ڕوونی نه‌زانرابوو. له‌مدواییه‌دا گروپێك له توێژه‌ران له زانكۆی كالیفۆرنیا ئیرڤین، كاریگه‌ری ڕۆژووگرتنیان له‌سه‌ر كاتژمێری ده‌روونی ئاشكرا كردووه. سووڕی ڕۆژانه‌ی خه‌و و بێداری یان ڕیتمی ڕۆژانه، هه‌ڵسوڕێنه‌ری ژیانی مرۆڤه، ئه‌و ته‌نیا خه‌واڵووبوونی ئێمه ده‌رناخات. سووڕه 24 كاتژمێرییه‌كان گۆڕانكاری میتابۆلیك، فیزیۆلۆجیكی و ڕه‌فتاری دروستده‌كه‌ن كه هه‌موو شانه‌یه‌كی جه‌سته‌مان ده‌خه‌نه‌ژێر كاریگه‌رییه‌وه. ڕه‌نگه به‌ركه‌وتنی ڕووناكی وه‌ك كاریگه‌رترین هۆكار له‌سه‌ر ئه‌م كاتژمێره ده‌روونییه بێت، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا هۆكار نییه‌و ده‌ركه‌وتووه كه خواردنیش ده‌توانێت كاریگه‌ری دابنێت. دوا توێژینه‌وه له‌سه‌ر مشك جێبه‌جێكراوه. سه‌ره‌تا 24 كاتژمێر خواردن به مشكه‌كان نه‌دراو زانایان زۆر ئه‌ركی فیزیۆلۆجیكی مشكه‌كانیان له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌یركرد. بینرا كه كاتی به‌ڕۆژووبوون، مشكه‌كان ئۆكسیجن و وزه‌یه‌كی كه‌متر به‌كارده‌هێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مشكه‌كان ده‌ستده‌كه‌ن به خواردن، گۆڕانكارییه فیزۆلۆجیكه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن. پڕۆفیسۆر پاولۆ كرۆسی ده‌ڵێت "بینیمان كه ڕۆژووگرتن كاتژمێری ده‌روونی و هه‌روه‌ها كاردانه‌وه خانه‌ییه‌كانی جه‌سته ده‌خاته‌ژێر كاریگه‌رییه‌وه كه ئه‌وانه‌ش پێكه‌وه ده‌بنه هۆی ڕێكخستنێكی كاتی جینه‌كان". ئه‌و گۆڕانكارییه جینییه ده‌توانێت چ كه‌ڵكێكی بۆ توێژه‌ران ده‌بێت؟ پڕۆفیسۆر كرۆسی ده‌ڵێت "ڕۆژووگرتن ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی كاردانه‌وه خانییه‌كان به‌رنامه‌ڕێژی بكاته‌وه. هه‌ربۆیه ڕۆژووگرتن ده‌توانێت له كاریگه‌ریدانانی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌رك و كرداره خانه‌ییه‌كان ستراتیجی بێت و له ئاكامدا ببێته هۆی ته‌ندروستی و پاراستن له به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به ته‌مه‌نه‌وه". خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure