گومان هه‌یه له‌وه‌ی كه خانه‌كانی به‌رگری كه به مایكرۆفه‌یج ناسراون له‌شمان بپارێزن، چونكه شێرپه‌نجه ڕێگه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه كه ئه‌و خانانه بخه‌وێنێت. ئێستا توێژه‌ران له ناوه‌ندی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌برامسۆن له زانكۆی پێنسیلڤانیا ده‌ڵێن كه ڕێگه‌یه‌كیان دۆزیه‌وه‌ته تا بزانن چۆن مایكرۆفه‌یجه‌كان به‌هێزبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه‌سه‌ر خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان و بیانخۆن. زۆربه‌ی تۆمۆره‌كانی شێرپه‌نجه هێمایه‌ك به ناوی CD47 پیشان ده‌ده‌ن كه مایكرۆفه‌یجه‌كان ده‌به‌نه خه‌وێكی قوڵه‌وه‌و ڕێگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه بیانخۆن. مایكرۆفه‌یجه‌كان هاوشێوه‌ی خانه‌كانی T و B له خانه‌كانی به‌رگرین، به‌ڵام جیاوازییان ئه‌وه‌یه كه ده‌توانن ئه‌و خانانه بخۆن كه گۆمان ده‌كرێت له‌ناو خوێندا نه‌بن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان زوو له‌كاریان ده‌خه‌ن و ده‌یانبه‌نه باری خه‌وتوو، له‌جیاتی به‌رگری ده‌بنه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه. توێژه‌ران ده‌ڵێن كه كه‌مكردنه‌وه‌ی هێماكانی وه‌ك CD47 هه‌میشه كاریگه‌ر نییه له‌وه‌دا كه خانه‌كانی مایكرۆفه‌یج ڕازی بكرێن كه هێرش بكه‌نه‌سه‌ر شێرپه‌نجه. هه‌ربۆیه ئه‌وان پێویستیان به دوو هێما هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكه‌ن. هێمای یه‌كه‌م ده‌بێت چالاكیان بكات و هێمای دووهه‌م ده‌بێت CD47 له ئاستێك كه‌متر بكاته‌وه كه مایكرۆفه‌یجه‌كان ده‌ستبكه‌ن به هێرش بۆ سه‌ر خانه‌كانی شێرپه‌نجه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure