له‌كاتێكدا كه ژماره‌یه‌كی زۆر توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه ئاستی به‌رزتری چالاكی جه‌سته‌یی ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خه‌مۆكی، به‌ڵام پرسیارێكی بنه‌ڕه‌تی هێشتا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه –ئایا له‌ڕاستیدا چالاكی جه‌سته‌یی ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به خه‌مۆكی یان خه‌مۆكی ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكی جه‌سته‌یی؟ ئێستا تیمێك كه له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ماساچوسێته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیان ئه‌نجامداوه كه ده‌ریده‌خات چالاكی جه‌سته‌یی ده‌توانێت به‌رگری بكات له دروستبوونی خه‌مۆكی. كارمه‌ی چۆی نووسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت "به به‌كارهێنانی دراوه‌ی جه‌نه‌تیكی، بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئاستی به‌رزتری چالاكی جه‌سته‌یی مه‌ترسی توشبوون به خه‌مۆكی كه‌مده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ی كه بزانین هۆكارێكی كاریگه‌ر چ ئاكامێكی لێده‌كه‌وێته‌وه گرنگه چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ستراتیجی به‌رگریكارانه سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ین". له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، توێژه‌ران جیاوازییه جینییه‌كانیان دۆزییه‌وه‌و له توێژینه‌وه‌كانی دامه‌زراوه‌ی جینۆم-واید (GWAS) له‌سه‌ر چالاكی جه‌سته‌یی و خه‌مۆكی له‌لایه‌ن كۆنسرسیۆمی توێژینه‌وه‌ی جیهانی كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه. ئه‌نجامه‌كانی جینۆم-واید بۆ چالاكی جه‌سته‌یی بۆ دوو پێوه‌ر له‌به‌رده‌ستدا بوون: یه‌كه‌میان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاپۆرتی 377000 به‌شداربوو له‌سه‌ر چالاكی جه‌سته‌یی و ئه‌وی دیكه‌یان له‌سه‌ر زانیاری هه‌سته‌وه‌ری ده‌رخه‌ری جووڵه كه به له‌زپێو ناسراوه‌و له‌سه‌ر كه‌مه‌ری 91.000 به‌شداربوو به‌سترابوو. چۆی ده‌ڵێت "به‌شێوه‌ی مامناوه‌ندی، هه‌بوونی چالاكی جه‌سته‌یی زیاتر له به‌رامبه‌ر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی خه‌مۆكیدا ده‌مانپارێزێت. هه‌ر چالاكییه‌ك بێت باشتره له‌وه‌ی كه نه‌بێت، حیساباته‌كه‌ی ئێمه ده‌ریده‌خات كه ئه‌گه‌ر له‌جیاتی دانیشتن 15 خوله‌ك ڕابكه‌ن یان نزیكه‌ی كاتژمێرێك جووڵه‌ی زۆر، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌مۆكی كه‌مببێته‌وه". خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure