توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه مێشكۆڵه (cerebellum)به‌شێكی گه‌وره‌ی مێشكی مرۆڤ كه زانایان پێیانوایه به‌رپرسی كۆنترۆڵی جوڵه‌یه، له‌وانه‌یه رۆڵی سه‌ره‌كی له گه‌ڕان به‌دوای پاداشت و هه‌ڵسوكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ببێت. ئه‌م ده‌ستكه‌وته له چاره‌سه‌ری خووگرتندا یارمه‌تی پزیشكان ده‌دات. ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌شی مێشكۆڵه جگه له كۆنترۆڵی جوڵه له كۆنترۆڵی تواناییه ناسینییه‌كانیشدا وه‌ك زمان، فێربوون و سه‌رنجداندا ده‌وری هه‌یه. زانایان له كۆلێجی پزیشكی ئا‌لبێرت ئاینشتاین ده‌ڵێن كه ئه‌م به‌شه‌ی مێشك هه‌روه‌ها ده‌توانێت پێواژۆی پاداش وه‌رگرتن و خووگرتنیش كۆنترۆڵ بكات. كامران خۆداخا پڕۆفسیۆرو به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی زانستی ده‌مار له كۆلێجی ئا‌لبێرت ئاینشتاین ئه‌م بیرۆكه‌یان له چه‌ند توێژینه‌وه‌ی ئه‌مدواییه له‌سه‌ر ده‌وری مێشكۆڵه له خووگرتن و هه‌ڵسوكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌رگرت. بۆ نموونه هه‌ندێك توێژینه‌وه ده‌ریانخستووه كه مێشكۆڵه له‌و كه‌وسانه‌دا هه‌ڵسوكه‌وتی خووگرتووانه، ئۆتیزم، كۆنیشانه‌ی سۆزداریی ناسینی یان شیزۆفێرنیایان هه‌یه، به باشی كارناكات. هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ی MRI پیشانیان داوه كه مێشكۆڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خووگرتوون له وه‌ڵامدانه‌وه به پاڵنه‌ره‌كاندا زۆر چالاكه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure