به‌گشتی خواردنی سووركراوه په‌یوه‌ندی هه‌یه به مه‌ترسی زیاتری مه‌رگ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه له‌و ژنانه‌دا كه له منداڵبوون وه‌ستاونه‌ته‌وه. به‌پێی توێژینه‌ویه‌كی نوێ، خواردنه‌كانی وه‌ك مریشكی سووركراوه‌و ماسی سووركراوه به‌تایبه‌ت له‌و خانمانه‌دا كه لاوترن (ته‌مه‌نی 50-65 ساڵان) مه‌ترسیی مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌باته‌سه‌ر. توێژه‌ران ده‌ڵین كه به‌كارهێنانی كه‌متری خواردنی سووكراوه‌و به‌تایبه‌ت ماسی و مریشكی سووركراوه، ده‌توانێت كاریگه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی ببێت. توێژینه‌وه‌كانی پێشووتریش ده‌ریانخستبوو كه به‌كارهێنانی زیاتری خواردنی سووركراوه په‌یوه‌ندی هه‌یه به مه‌ترسی زیاتری نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دوو و نه‌خۆشی دڵ. به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان مردن و خواردنی سووركراوه هێشتا ڕوون نه‌بوو و جێگه‌ی مشت‌ومڕ بوو. له‌م توێژینه‌وه نوێیه‌دا، له‌لایه‌ن 966.106 خانمه‌وه پرسیارنامه‌یه‌كی تایبه‌ت پڕكرایه‌وه كه ته‌مه‌نیان 50 بۆ 79 ساڵ بوو و زانیارییه‌كان تایبه‌تبوون به ساڵانی 1993 تا 1998. له‌و ماوه‌یه‌دا 31588 كه‌سیان مردن، كه له‌وانه 9320 كه‌سیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و 8358 كه‌سیان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و 13880 كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌وه مردوون. توێژه‌ران سه‌یری كۆی گشتی خواردنه سووركراوه‌كانیان كرد كه به خانمان به‌كاریان هێناون. له‌وانه خواردنی مریشكی سووركراوه، ماسی سووركراوه، په‌تاته‌ی سووركراوه‌و چیپس. كاتێك سه‌یری هۆكاره كاریگه‌ره‌كان وه‌ك شێوه‌ژیان، كوالیتی گشتی خۆراك، ئاستی خوێنده‌واری و داهاتیان كرد، ده‌ركه‌وت كه خواردنه سووركراوه‌كان له‌هه‌ر هۆكارێكی دیكه زیاتر له‌سه‌ر مه‌ترسییمردن و به‌تایبه‌ت مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كاریگه‌رن: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ڕۆژێكدا جارێك یان زیاتر خواردنی سووركراوه‌یان خواردبوو 8% مه‌ترسی مردنیان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاتر بوو. ئه‌وانه‌ی مریشكی سووركراوه‌یان خواردبوو 13% مه‌ترسی مردنیان به‌هه‌ر هۆكارێك و 12% به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه مه‌ترسی سه‌ریان زیاتر بوو. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure