زۆر هۆكار هه‌ن مه‌ترسی توشبوون به زه‌هایمه‌ر ده‌به‌نه‌سه‌ر له‌وانه ته‌مه‌ن، ڕابردووی بنه‌ماڵه‌و جه‌نه‌تیك. هه‌ندێك نه‌خۆشی دیكه وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار یان شه‌كره له‌وانه‌یه له‌سه‌ر نه‌خۆشی دیمێنشیا (بیرچوونه‌وه) كاریگه‌ری دابنێن. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات كه هۆكاره ده‌روونییه‌كانیش ده‌توانن مه‌ترسییه‌ك بن. به‌تایبه‌ت سترێس ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بیرچوونه‌وه زیاد ده‌كات. ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه له زانكۆی كۆپنهاگن له دانیمارك ئه‌نجامدراوه. له توێژینه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندی نێوان شه‌كه‌تی بنه‌ڕه‌تی (vital exhaustion) و نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ریان ده‌رخست. شه‌كه‌تی بنه‌ڕه‌تی كاتێك دروستده‌بێت كه كه‌سێك بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌به‌رده‌م زه‌ختی ده‌روونیدا بێت و نیشانه‌كانیشی له هیلاكی، هه‌ڵچوون و هه‌ستی بیرچووه‌نه‌ودا ده‌بینرێت. هه‌روه‌ك توێژه‌ران ئاماژه ده‌كه‌ن، شه‌كه‌تی بنه‌ڕه‌تی ڕه‌نگه كاردانه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ "پرسه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كان" له ژیاندا، به‌تایبه‌ت كاتێك كه‌سێك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر سترێسی له‌سه‌ر بێت. توێژه‌ران زانیاری 7000 كه‌سیان شیكرده‌وه كه تایبه‌تبوو به ساڵانی 1991 تا 1994. مامناوه‌ندی ته‌مه‌نی به‌شداربووان 60 ساڵ بوو. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه سترێس مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر 25% ده‌باته سه‌ره‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure