له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا توێژه‌ران بڕیاریاندا تاوه‌كو له‌سه‌ر جۆره‌كانی بێخه‌وی بكۆڵنه‌وه. سه‌ره‌تا ئه‌وان زانیاری 34 پرسیارنامه‌ی جیاوازیان شیكرده‌وه كه 4322 كه‌س وه‌ڵامیان دابوونه‌وه. پرسیارنامه‌كان تایبه‌تمه‌ندی كه‌سایه‌تی به‌شداربووانیان ده‌رده‌خست. له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی شیوازێك به ناوی "شیكاری پۆلی شاراوه" له‌سه‌ر داتای پرسیارنامه‌كان پێنج جۆری بێخه‌ویی شه‌وانه ده‌ستنیشان كران: *جۆری یه‌كه‌م، "سترێسی زۆر": ئه‌وجۆره‌ی بێخه‌وی تایبه‌تبوو به‌و كه‌سانه‌ی كه سترێسیان زۆره وه‌ك نۆرۆتیسیزم. *جۆری دووهه‌م، "سترێسی مامناوه‌ند به‌ڵام هه‌ستیار به پاداش": نمره‌كانی ئه‌م پۆله ده‌ریده‌خه‌ن كه كه‌سه‌كان وه‌ڵامی "هه‌سته چێژبه‌خشه‌كان" ده‌ده‌نه‌وه. *جۆری سێهه‌م، سترێسی مامناوه‌ندی و ناهه‌ستیار به‌رامبه‌ر پاداش. *جۆری چواره‌م، سترێسی كه‌م به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی زۆر: له‌م كه‌سانه‌دا بێخه‌وی به‌هۆی گۆڕانه‌كانی ژینگه‌و ڕووداوه‌كانی ژیانه‌وه ده‌گۆڕێت. *جۆری پێنج. سترێسی كه‌م به كاردانه‌وه‌ی كه‌مه‌وه. به‌پێی جۆری بێخهوهییهكه مه‌ترسی توشبوونی كه‌سه‌كان به خه‌مۆكیش ده‌گۆڕێت و مه‌ترسییه‌كه تا پێنج به‌رامبه‌ر به‌پێی جۆری بێخهوییهكه جیاوازه. توێژه‌ران ده‌ستیان كردووه به توێژینه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رگری له خه‌مۆكی له‌و پۆله‌دا كه بێخه‌وی ده‌بێته هۆی به‌رزترین مه‌ترسی خه‌مۆكی. شتێكی سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه كه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له سه‌ختی خه‌ولێكه‌وتن و زوو باگابوونهوهی كه‌سه‌كاندا نابینرێت و له هه‌ركام له پۆله‌كاندا ئه‌و نیشانانه وه‌ك یه‌كن. چون پێشتر زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و نیشانه ڕواڵه‌تییانه كراوه‌ته‌وه، نه‌توانراوه كه جۆره‌كانی بێخه‌وی ده‌ستنیشان بكرێن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure