بەم زووانە
ڕۆمانی"بەبێ خوێن"
لە لایەن "ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند"ەوە
ڕووداوەکانی ئەم ڕۆمانە لە کات و شوێنێکی دیارینەکراودا ڕوودەدەن، واتە دەشێ لە هەموو وڵاتێکدا و لە هەر کاتێکدا ڕووبدەن، بەتایبەتیش ئەو وڵاتانەی بەدەست جەنگەوە دەناڵێنن. بەڵام ئەلێساندرۆ باریکۆی ڕۆماننووس لێرەدا دیدێکی تر بۆ شتەکان دەخاتە ڕوو. ئەو دەیەوێ بڵێت کە چیتر خوێن بەرامبەر بە خوێن نامانگەیەنێت بە ئامانج و توندوتیژی هەر توندوتیژیی لێ دەکەوێتەوە. نینا دوای ئەوەی تۆڵەی خۆی، لە چەند پیاوێک دەسەنێتەوە کە دڵڕەقانە باوک و براکەیان کوشت، بەڵام دواجار کە ڕووبەڕووی پیاوی چوارەم دەبێتەوە کە کاتی خۆی دەستی نەچووە کوشتنی نینای مناڵ، چۆن ڕەفتاری لەگەڵ دەکات؟
نووسەری ئەم ڕۆمانە"ئەلێساندرۆ باریکۆ"یە کە دوای ئەوەی خوێندنی فەلسەفە تەواو دەکات، ڕوو لە دونیای مۆسیقا و ئەدەب دەکات و چەند ڕۆمانێکی جوان دەنووسێت، لەوانە: "ئاوریشم" و "ئەفسانەی ١٩٠٠" کە هەردووکیان لەلایەن هەمان وەرگێڕەوەکراون بە کوردی. هەروەها "شار" و "قە:ڵاکانی تووڕەیی" و "دەریا ئۆقیانووسەکە" و هتد...
چاپی دووەمی " بەبێ خوێن" لە ئایندەیەکی نزیکدا، لە لایەن "ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند"ەوە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
دیزاینی بەرگەکە بە سوپاسەوە کاری برای بەڕێز کاک "دانا مەلا حەسەن"ە.