29/1/2019 09:23 AM

داوای لێبوردن له‌ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا ده‌كرێت و قه‌ره‌بووش ده‌كرێته‌وه‌

له‌پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارێك كه‌ چه‌ندین زانیاری هه‌ڵه‌ی تێدابوو، رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی داوای لێبوردنی له‌ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا میلانیا تره‌مپ كرد، جگه‌ له‌ به‌خشینی بڕێكی زۆر پاره‌ وه‌ك قه‌ره‌بوو بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كردوویانه‌، له‌و ژماره‌یه‌دا كه‌ له‌ به‌رواری 19ی مانگدا ده‌رچووه‌.

ته‌له‌گراف رایگه‌یاندووه‌ كه‌ وه‌ك ده‌رخستنی په‌شیمانیمان، رێككه‌وتین له‌سه‌ر پێدانی بڕێكی زۆر قه‌ره‌بوو به‌بێ ئاشكراكردنی بڕی قه‌ره‌بووه‌كه‌.

رۆژنامه‌كه‌ چه‌ندین زانیاری هه‌ڵه‌ی له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی باوكی میلانیا بڵاوكردبووه‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕاستیان نه‌كردبوو ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی وازهێنانی میلانیا له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری بیناسازی و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان وتبوو كه‌ هیچ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ له‌بواری نمایشدا تاكو تره‌مپی ناسیوه‌.

رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف یه‌كێكه‌ له‌ رۆژنامه‌ هه‌ره‌ كۆنه‌كان له‌ وڵاتی به‌ریتانیاو سه‌ر به‌ حزبی پارێزه‌رانی به‌ریتانیه‌.

خاك - سیڤا ئازاد
س: سكای نیوز




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved