به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی خۆراك هه‌ڵگرتن یاخود به‌كارهێنانی له ڕۆژانه‌دا تا چه‌ند ته‌ندروسته؟ به‌پێی ڕێنمایی پزیشكان و شاره‌زایانی زانستی خۆراك، هاووڵاتیان پێویسته ئاگاربن به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له ته‌خته دروستكراون. له‌وباره‌یه‌وه له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك به سایتی خاكی راگه‌یاند: 1-سروشتی ته‌خته به شێوازێكه به‌ئاسانی به‌ر داخوران ئه‌كه‌وێت و كون و كه‌له‌به‌ری تیا دروست ئه‌بێت و توانای هه‌ڵمژینی ئاوی هه‌یه. 2-له‌كاتێكدا مرۆڤ قاپی ته‌خته بۆ خواردن و خواردنه‌وه به‌كارئه‌هێنێت و پاككردنه‌وه‌ی به ئاو و پاككه‌ره‌وه‌كانی وه‌ك زاهی به‌رده‌وام شێ‌دار ئه‌بێت و هه‌ندێكجار پاككه‌ره‌وه‌كان له‌خۆده‌گرێت و هه‌ڵیده‌مژێت. 3-ئه‌و كونانه‌ی له كه‌لوپه‌له‌كاندا هه‌یه پاشماوه‌ی خۆراك ده‌گرێته خۆی و هه‌موو ئه‌مانه هۆكاره بۆ گه‌شه‌ی زینده‌وه‌رو به‌كتریاو كه‌ڕووه‌كان، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ توشبوون به نه‌خۆشی. 4-شێ و پله‌ی گه‌رمی گونجاو و پاشماوه‌ی خۆراك له‌و كه‌ره‌ستانه‌دا ژینگه‌یه‌كی گونجاو دروست ئه‌كات بۆ گه‌شه‌ی به‌كتریا ده‌بێته هۆی دروستبوونی كه‌ڕوو. 5-به‌كارنه‌هێنانی ئه‌م كه‌لوپه‌لانه باشتره به‌تایبه‌ت له ڕێستۆرانته‌كان له‌جیاتی ئه‌وه كه‌لوپه‌ل و قاپی شوشه‌و ستیل به‌كاربهێنرێت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure