به‌ھۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه ھاوبه‌شه‌كان كارگه‌ی شیرینی جیھان له سلێمانی داده‌خات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری پێویستی یاسایی ده‌كاته‌وه. له ئه‌نجامی پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی سێ-ی سه‌ر به لیژنه ھاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ركه‌وتووه كارگه‌ی شیرینی جیھان له گه‌ره‌كی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بووه. له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كارگه‌ی شیرینی جیھان پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی نه‌بووه‌و ئه‌و ئامێر‌و ده‌فرانه‌ی بۆ دروستكردنی شیرینییه‌كانی به‌كاریھێناوه زۆربه‌ی ژه‌نگی كردووه، كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و مرۆڤانه دروستده‌كات كه ئه‌وجۆره شیرینییه‌ی كارگه‌كه ده‌خۆن. ھه‌روه‌ھا له شوێنی كاركردنه‌كه‌یدا گرنگی به پاكراگرتن نه‌داوه، رۆنی به‌كارھاتووی به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست عه‌مبارو به‌كارھێناوه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌كارھێنانی مادده‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوو. له ئێستاشدا به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه كارگه‌ی شیرینی جیھان داده‌خرێ. . خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure