30/1/2019 10:00 AM

سووده‌كانی برسێتی

زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا ئاشكرایان كردووه‌، برسێتی مامناوه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌ هه‌یه‌و ده‌بێته‌ هۆی باشبوونی ته‌ندروستی و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به‌و نه‌خۆشییانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ پیربوونی جه‌سته‌وه‌ هه‌یه‌.

له‌ بابه‌تێكدا كه‌ له‌ گۆڤاری Cell Reports بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ برسێتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌عاتی ناوخۆیی جه‌سته‌ هه‌یه‌ كه‌ زۆرینه‌ی پرۆسه‌كانی خۆراكی و به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆنه‌كان رێكده‌خات.

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی تاقیگه‌يیدا ده‌ركه‌وتووه‌، برسێتی مامناوه‌ند ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ هه‌ناسه‌دان و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاری جینات و پرۆتینه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان هه‌یه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ پرۆفیسۆر پاولو ساسونی رایگه‌یاندووه‌: برسێتی كارده‌كات بۆ دووباره‌ رێكخستنه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك چالاكی خانه‌یی و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه‌و ده‌بێته‌ هۆی راگرتنی به‌ره‌وپێشچوونی نه‌خۆشییه‌كان و پیربوون.


خاك - راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved