پزیشكه ئه‌مریكییه‌كان له نوێترین توێژینه‌وه‌یاندا له كاریگه‌ری خۆراكه ناته‌ندروسته‌كانیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی كۆڵیوه‌ته‌وه‌و ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه له رۆژنامه‌ی BMJ بڵاوكراوه‌ته‌وه. پزیشكانی زانكۆی ئایۆوا له ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نن: خواردنی خۆراكه سووركراوه‌كان ته‌مه‌ن كورتده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ری مردنی پێشوه‌خته زیاد ده‌كه‌ن. تره‌یسی پاركێر پسپۆری خۆراك و یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: خه‌ڵك به‌هۆی سه‌رقاڵیان به كاره‌كانی رۆژانه گرنگی به خۆراكه ته‌ندروسته‌كان ناده‌ن، زۆرتر رووده‌كه‌نه خواردنی خۆراكه سووركراوه‌كان، به‌مه‌ش توشی چه‌ندین نه‌خۆشی درێژخایه‌ن ده‌بن له داهاتوودا. له توێژینه‌وه‌كه‌ی پزیشكانی زانكۆی ئایۆوا سوود له داتاكانی 106.966 كه‌س له ساڵانی 1993-1998 وه‌رگیراوه، دوای شیكردنه‌وه‌ی داتاكان پزیشكه توێژه‌ره‌كان بۆیان ده‌كه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌فتانه ژه‌مێكی خۆراكه سووركراوه‌كان ده‌خۆن مه‌ترسی مردنی پێشوه‌خته‌یان به‌ڕێژه‌ی %8 و تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌ڕێژه‌ی %13 زیاتره به به‌راورد به‌وانه‌ی خۆراكه ته‌ندروسته‌كان ده‌خۆن. پزیشكانی ئه‌مریكی روونیده‌كه‌نه‌وه، تاكو كه‌سێك زۆرتر خۆراكه سووركراوه‌كان بخوات، مه‌ترسی توشبوونی به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاتره، بۆیه داوا ده‌كه‌ن خه‌ڵكی له‌و خواردنانه دووربكه‌ونه‌وه‌و رووبكه‌نه خۆراكه ته‌ندروست و فرێشه‌كان. خاك - سیڤا ئازاد س: ئه‌خبارونا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure