پزیشكانی په‌یمانگه‌ی نیشتیمانی ددان له ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نن هه‌وكردنی پووك مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كات. پسپۆرانی ددان له ئه‌مریكا له نوێترین توێژینه‌وه‌یاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و به‌كتریایه‌ی كه ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی پووك، ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌نێو ده‌مه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ مێشك و به‌مه‌ش له‌قۆناغێكی ژیاندا مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كات. زانایان نیشانه‌ی ئه‌م به‌كتریایه‌ی كه هۆكاری نه‌خۆشییه‌كانی پووكه له‌نێو 51 به‌شداربوودا له‌كۆی 53 به‌شداربوو دۆزیوه‌ته‌وه كه هه‌موویان توشبووی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌رن. پسپۆرانی ددان له ئه‌مریكا رێنمایی ده‌ده‌ن خه‌ڵك به‌گشتی و به‌ته‌مه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی گرنگییه‌كی زیاتر به پاكڕاگرتنی ده‌موددانیان بده‌ن، رۆژانه دووجار ده‌م و ددانیان بشۆن بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌وكردنه به‌كتریاییه‌كان به‌دووربن. زه‌هایمه‌ر نه‌خۆشییه‌كی كۆئه‌ندامی ده‌ماره، به‌هۆی له‌نێوچوونی ده‌ماره‌خانه‌كانی مێشك دروستده‌بێت، كه‌سی توشبوو توشی له‌بیرچوونه‌وه ده‌بێت و توانای ئه‌نجامدانی كاره‌كانی رۆژانه‌ی نامێنێت. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure