30/1/2019 03:10 PM

خەڵاتی ڕێز لێنان بەخشرایە کۆمەڵێ هونەرمەند و نووسەر


کتێبخانەی گشتی سلێمانی لە درێژەی کاروچالاکییەکانیدا ئەمڕۆ ٣٠/١/٢٠١٩لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی بە ئامادە بوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بابەکر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیریی سلێمانی ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و هونەرمەند و نووسەران خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک لە هونەرمەندو نووسرانی کورد.
لە مەراسیمی ڕێزلێنانەکەدا، ھەریەک لە محەمەد عەزیز مەحوی، جێگری بەرێوەبەری کتێبخانەی گشتی لە وتارێکدا باسی لە ڕۆڵی ئەو هونەرمەند و نووسەرانە کرد لە هونەرو ئەدەبیاتی کوردیدا.
ئەم خەڵاتانە لەپای ئەرک و ماندووبوون و خزمەت بە بواری ئەدەب و هونەر بەخشرایە هەریەکە لە
١-هونەرمەندی شێوەکار د. ڕێبوار سەعید
 ٢-هونەرمەندی ناسراو عەدنان کەریم 
  ٣-نووسەر و شانۆکار یاسین قادر بەرزنجی
٤-هونەرمەندی دراماو سینەماکار ژیان ئیبراهیم خەیات 
٥-شاعیری ناسراو ئەحمەد محمەد 
٦-نووسەر کاک شاهۆ عوسمان سەید قادر 
٧-هونەرمەند کاک ئاشتی دانش

سەبارەت بە بەخشینی ئەم خەڵاتە هونەرمەند عەدنان کەریم ئاماژەی بەوەدا:
ئەم خەڵاتە جگە لەوەی گەورەوگرنگە بۆ ئێمە بۆمن گرنگتر ئەوە بوو لەم کتێبخانەیەدا من فێری خواستنی کتێب بووم ئەوەشی لە بیرم ماوە لەم کتێبخانەیەدا یەکەم کتێب کتێبی (گێلەپیاو) ی عەزیز نەسین ،بۆیە ئەم ڕێزلێنانە بۆمن نرخ و بەهای خۆی هەیە.

یەکەم خانمە هونەرمەند لەم مەراسیمەدا کە خەڵاتی ڕیز لێنانی پێ بەخشرا(خاتوو ژیان ئیبراهیم خەیات ) بوو کەماژەی بەوەدا بەخشینی ئەم خەڵاتە بەهەرکەسێک لەهەر بوارێکدا کاری کردبێت دەبێتە هاندەروپاڵپشتی ئەم ڕێزلێنانەش بۆمن ڕێزە لەکاروهونەرەکەم.

ئەحمەد محەمەدی شاعیر لەپای وەرگرتنی ئەم خەڵاتە وتی:ئەم ڕێزلێنانە منی بردەوە بۆمنداڵی و قوتابخانەی گۆران بووم ئەهاتم بۆ ئێرە من تاقانەبووم ئەو کتێبانە ببونە هەمووشتێکی من بۆیە جارێکی تر گەڕامەوە بۆ ئەوکاتەی لێرەوە گەورە بووم.

خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved