سه‌نته‌رێكی ته‌ندروستی به‌ریتانی هۆشداری ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مریشك پێش كوڵاندنی ده‌شۆنه‌وه، چونكه ئه‌مكاره ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی به‌كتریای زیانبه‌خش و ژه‌هراویبوونی گۆشته‌كه. گۆشتی مریشك ڕه‌واجیه‌كی زۆری له‌ناو خه‌ڵكیدا هه‌یه، چونكه به‌راورد به گۆشته‌كانی تر له نرخدا هه‌رزانه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی پرۆتینی ته‌ندروسته، به‌ڵام پێویسته ئاگاداری كارێك بین كه خووی هه‌موومانه، ئه‌ویش دوای پاككردنی شۆردنه‌وه‌ی گۆشته‌كه‌یه پێش كوڵاندنی، بۆیه گه‌ر سوریت له‌سه‌ر شۆردنه‌وه‌ی گۆشته‌كه به بیانووی پاكوخاوێنی، ئه‌وا ده‌ست له‌وكاره هه‌ڵبگره. به‌پێی راپۆرتێكی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی به‌ریتانی، رژاندنی ئاو به گۆشتی مریشكدا پێش كوڵاندنی ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی چه‌نده‌ها جۆری به‌كتریای زیانبه‌خش بۆ ده‌ست و پۆشاك و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه بۆ خۆراك دروستكردنه‌كه له‌وێدان. بۆیه یه‌ك دڵۆپه ئاو كه به‌ر گۆشته‌كه ده‌كه‌وێت، دواتر نیو مه‌تر ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خلیسكانی به‌كتریای (كۆمبیلۆباكترا9) كه مرۆڤ توشی چه‌ندین نه‌خۆش ده‌كات. خاك - و/گۆران قادر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure