یه‌كێك له نه‌خۆشییه باوه‌كان هه‌بوونی ئاوه له ئه‌ژنۆكاندا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی و به‌ڕێدا ڕۆیشتی هاووڵاتیان هه‌یه. سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشییه، د .هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د پسپۆڕ له زانستی ئازار‌و به‌نج و نه‌خۆشی جومگه‌كان به سایتی خاكی راگه‌یاند: ئاوتیزانی ئه‌ژنۆ یان كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له ئه‌ژنۆ به‌زۆری له ئه‌نجامی كۆبۆنه‌وه‌ی ئاو و هه‌ندێكجار شله‌مه‌نی جیاواز له‌ناو یان ده‌وری جومگه‌ی ئه‌ژنۆ دروستده‌بێت، كه ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له حاڵه‌ته باوه‌كان و پێویسته وێنه‌ی هه‌موو كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیه‌ك هۆكاره‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه تا به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست چاره‌سه‌ر بكرێت. گرنگترین هۆكاره‌كانی: 1-نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی بڕبڕه‌كانی پشت وه‌ك ئینزلاق و سه‌وه‌فانی فه‌قه‌راتی پشت. 2-نه‌خۆشی ده‌رده شاهانه (دا‌ء الملوك) و ده‌رده شاهانه‌ی درۆزنه (دا‌ء الملوك الكاذب). 3-نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌كان. 4-هه‌وكردنی جومگه‌كان به‌هۆی نه‌خۆشی سه‌ده‌فه‌یه‌وه. 5-هه‌وكردنی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ به‌هۆی به‌كتریاو ڤایرۆسه‌وه وه‌ك تای ماڵتا. 6-له ئه‌نجامی زه‌بر به‌ركه‌وتن یان برینداربوونی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ: له‌م حاڵه‌تانه‌دا... *ته‌قین و پچڕانی كڕكڕاكه‌ی ئه‌ژنۆ (الغضروف الهلالی) *پچڕانی ڕیباتی سه‌ڵیبی (الرباط الصلیبی) *شكان یان درز له ئێسقانه‌كانی ئه‌ژنۆ *به‌كارهێنان و جووڵه‌ی زۆر ئه‌ژنۆ به به‌رده‌وامی و بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ 7-سه‌وفانی ئه‌ژنۆ 8-هه‌وكردنی جومگه‌ی بڕبڕه‌كانی پشت و حه‌وز نیشانه‌كانی: 1-ئاوسان و كشانی پێستی ئه‌ژنۆ به‌تایبه‌ت به‌شی پێشه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ. 2-ڕه‌قبوونی ئه‌ژنۆ نه‌مانی توانای نوشتانه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ یان ڕاكێشانی به‌ڕێكی به‌ته‌واوی. 3-ئازارێكی زۆر له ئه‌ژنۆ، هه‌ندێكجار نه‌خۆش نا‌توانیت له‌سه‌ری بڕوات. 4-هه‌ستكردن به بوونی گه‌رمایی له ئه‌ژنۆدا. 5-ماكه درێژخایه‌نه‌كان وه‌ك... *پوكانه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی ڕان و لاق *كه‌مبوونه‌وه‌ی جوڵه‌و توانای وه‌رزش و زیادبوونی كێش و قه‌ڵه‌وی. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure