توێژه‌ران له ئه‌مپریاڵ كاڵێجی له‌نده‌ن و LSTM ده‌رمانێكی نوێیان دروستكردووه كه ده‌توانێت به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا بكات و ئه‌مكاره‌ش له‌ڕێگه‌ی به‌ئامانجگرتنی وه‌رگره‌كانی خانه‌كانه‌وه ده‌كات چونكه ڤایرۆسه‌كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌چێته ناو له‌شه‌وه. له وتارێكدا كه له جورناڵی ئیمیونۆلۆجیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، پڕۆفیسۆر ڕیچارد پلیاس پیشانی ده‌دات كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندازیاریكردنی به‌شێكی دژه‌ته‌نه‌كان توانیویانه پڕۆتینه ڤایرۆسییه‌كان بكه‌نه ئامانج كه ڕێگه ده‌ده‌ن به پڕۆسه‌ی بازدان له ئه‌نفلۆنزاداو تا ئه‌و ڕاده‌یه نه‌خۆشییه‌كه بۆ مرۆڤ مه‌ترسیدار ده‌كه‌ن. رابردوو یه‌ك سه‌ده به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نفلۆنزا له ساڵی 1918دا تێپه‌ڕی كه بووه هۆی كوشتنی نزیكه‌ی 100 ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهانداو وه‌ك كوشنده‌ترین ڕووداوی نه‌خۆشییه درمه‌كان له مێژوودا تۆماركراوه. ساڵانه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی ئه‌نفلۆنزاوه 300.000 تا 650.000 كه‌س ڕوبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه كه زۆربه‌ی قوربانییه‌كان منداڵان و به‌ته‌مه‌نه‌كانن. پڕۆفیسۆر پلیاس ده‌ڵێت "ڤاكسینه‌كانی ئه‌نفلۆنزا كاتی ته‌نینه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی سنوورداره‌و ئه‌و ڤاكسینانه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستدان كاریگه‌رییان له‌چاو ڤاكسینه‌كانی نه‌خۆشییه درمه‌كانی دیكه زۆر كه‌متره. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا كه به‌ناو مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كاندا بڵاوده‌بێته‌وه، دوو پڕۆتینی ڕووكاری ڤایرۆسی دروستده‌كات، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یان پێده‌دات كه له دژه‌ته‌نه سروشتییه‌كان و ڤاكسینه‌كان ده‌ربازیان ببێت". خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure