له‌سكۆتله‌ندا چه‌ند په‌یكه‌رو نیگارێكی به‌ردین دۆزرانه‌وه كه ماوه‌ی 600 ساڵ بوو شاردرابوونه‌وه.ئه‌و نیگار و په‌یكه‌ره به‌ردینانه له گۆڕی ئوسقوفێكدا دۆزرایه‌وه كه له‌چاخی ناوه‌ڕاستدا له سكۆتله‌ندا ژیاوه. شوێنه‌كه‌ش له‌كاتی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی پسپۆڕانی ژینگه‌پارێز و به ڕێكه‌وت دۆزرانه‌وه. له‌و شوێنه‌دا وێنه‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی هاوشێوه‌ی پیاوانی پیرۆز دۆزرایه‌وه كه ڕووبه‌رووی دیوای گۆڕه‌كه بوون .ئه‌و گۆڕه ده‌كه‌وێته كاتدرائیه‌ی (دنكێڵد) و له سه‌ده‌ی پانزه‌دا هیی ئه‌سقوفێكی كاردینی بووه و پرۆسه‌ی ئاشكراكردنی نیگاری سه‌ر دیواره‌كه تیشكی خسته سه‌ر مێژووی شوێنه‌كه و ده‌ركه‌وت كه گۆڕه‌كه له قۆناغێكی دیاریكراودا له شوێنی بنه‌ڕه‌تی خۆیه‌وه گوێزراوه‌ته‌وه و له‌و شوێنه‌شدا دیوارێكی بۆ كراوه. (كۆلن مویر) پاسه‌وانی مۆزه‌خانه‌ی (Historic Environment Scotland)و سه‌رپه‌رشتیاری دۆزینه‌وه‌كه وتی» دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لكۆلراوه شاردراوه دانسقانه له پشت گۆڕی ئه‌سقه‌فه كاردینییه‌كه‌ی سه‌ده‌ی پانزه زۆر جێگه‌ی سه‌رنجه و تێگه‌یشتنیشمان سه‌باره‌ت مێژوی كاتدرائی دنكێڵد ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات». هه‌روه‌ها وتی « ئه‌و نیگارانه له‌قۆناغێكی دره‌نگی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا كێشراون و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكه‌ین له شوێنه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه‌ی ئه‌و گۆڕه له شوێنی بنه‌ڕه‌تی خۆیه‌وه گوێزراوه‌ته‌وه و بۆچی ؟».ئه‌و گۆڕه له 1420دا دروستكراوه بۆ گرتنه‌خۆی كاردینی كه پاپا به‌ندیكتی هه‌شته‌م له ساڵی 1399دا هه‌ڵیبژاردووه. سه‌رچاوه: Ghadi news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure