1/2/2019 10:35 PM

چارلی چاپلن و ئۆنا ئۆنەیڵ

 

ئۆنا ئۆنێڵ، کچی شانۆنوسی بەناوبانگ یوجین ئۆنەیڵ، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا کاتێک کە تازە خوێندنی ئامادەیی تەواوکردبوو، ئەکتەرێکی بێ ئەزموون بوو هێشتا هاوسەرگیری کرد لەگەڵ چاپڵنی ٥٤ ساڵی ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی، فلیم دروستکەر و ئەفسانەی هۆڵیوود، ساڵی ١٩٤٣ دا لە سانتا باربارای کالیفۆڕنیا.
باوکە بەناوبانگەکەی کە وەرگری خەڵاتی پۆڵیتزەر بوو ئەو کاتەی ئەو لە دایک ببوو، دایکی ئۆنای بەجێهێشتبوو کە (ئەگنس بۆڵتۆن)ی نوسەر بوو کاتێک کە ئۆنا تەمەنی ٢ ساڵان بوو، لە دوای ئەمە ئونا کەم کەم ئەیتوانی باوکی ببینێت. خوێندکار بوو لە خوێندنگەی (برایەرلی) کە خوێندنگەیەکی شکۆداری تایبەت بوو بە کچان لە مەنهاتن، لەو کاتەدا ئونا وەک کچێکی گەنجی خێزانە خانەدان و تێرو تەسەلەکان ناسرابوو، هەر لەم دەمانەدا کەوتە پەیوەندیەوە لەگەڵ یەکێک لە نوسەرە بەناوبانگەکانی سەدەی ٢٠ی ئەمریکا کە لەو کاتەدا تەنها گەنجێک بوو و کورتە چیرۆکی دەنوسی، ئەویش (جەی دی سالنجەر) بوو، لە پەیوەندیدا مانەوە تاوەکو ئەو کاتەی کە سالنجەر نێرندرا بۆ بەرەکانی جەنگ وەک سەرباز، ڕۆژێک لە ڕۆژنامەیەک بینی کە نوسراوە (کچی شانۆنوسی گەوەرە 'ئونا ئونێڵ' بووە بە ژنی چوارەمی ئەستێرەی سینەمای ئەمریکی 'چارلی چاپڵن').
لە دوای ئەوەی ئونا خوێندنی ئامادەی تەواو دەکات، بڕیاری ئەوە دەدات کە بچێت بۆ هۆڵیوود، هەر لەو کاتەدا دەتوانێت پوختەیەک لەسەر سینەما و کاری فیلمسازی فێر ببێت و یەکەم کاری وەک ئەکتەرێک دەستبکەوێت، ئونا چاوی بە چاپلن دەکەوێت کاتێک پێشنیار دەکرێت بۆ ڕۆڵبینین لە یەکێک لە فیلمەکانی چاپلن دا، چوارەم هاوسەرگیری چاپڵن بوو، لە کاتێکا سێهەمیشی بە هەمان شێوە کچێکی گەنج ببوو، یوجین ئۆنێڵ کە هاوتەمەنی چارلی چاپڵنە زۆر توڕە دەبێت کاتێک بە هاوسەرگیریەکە دەزانێت.
لە دوای ساڵی ١٩٥٢ کاتێک ڤیزەکەی چاپڵن هەڵوەشێندرایەوە و هەڵپەسێردرا لە پای ئەوەی کە گوایە چاپڵن بەشداری کردوە لە سیاسەتی پارتە چەپڕەوەکاندا، بڕیاری ئەوە دەدات خۆی بکاتە تاراوگەوە لەگەڵ ئۆنا و سێ مناڵەکەیان، ئوناش بڕیاری دەستبەرداربوون لە ناسنامە ئەمریکیەکەی دەدات و ئەبێت بە کارەکتەرێکی ئینگلیزی وەک هاوسەرەکەی، لە سویزەرلاند ئەمێننەوە کە چاپڵن هەر لەوێ پێنج منداڵی تریشی هەیە و لەوێ دەژین ئەوانیش. ئەم دوو هاوسەرە لە دوای ئەو ڕووداوەی ١٩٥٢ وەوە تەنها یەک جار سەردانی ئەمریکا دەکەنەوە ئەویش لە ساڵی ١٩٧٢ دەبێت کاتێک چاپڵن خەڵاتی شکۆداری نۆبڵ وەردەگرێت.
لە دوای کۆچکردنی چاپلن لە ١٩٧٧ دا، کە لە تەمەنی ٨٨ ساڵی دا دەبێت، ئونا ئونێڵی بەناوبانگ توشی گۆشەگیری دەبێت، وەک دەڵێن ئەو هەرگیز چاک نەبووە لە خەم و ئازارەکانی، وە بەهۆی شێرپەنجەی پەنکریاسەوە لە ساڵی ١٩٩١ گیانی لەدەست دا لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا.




خاك- لاس لوقمان
History.com




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved