نوێترین رۆمانی به‌ختیار عه‌لی نووسه‌رو رۆماننووسی گه‌وره‌ی كورد به ناوی ده‌ریاس و لاشه‌كانه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه، كه نوێترین رۆمانیه‌تی. به‌ختیار عه‌لی یه‌كێكه له رۆماننووسه به‌تواناكانی باشوری كوردستان كه خوێنه‌رێكی زۆری به‌هه‌مه ئه‌ده‌بیه‌كانی هه‌یه‌و زۆرترین به‌رهه‌میشی وه‌رگێڕدراون بۆ زمانه جیهانییه‌كان. ئه‌م رۆماننووسه‌ی كورد توانیویه‌تی به‌رهه‌مه‌كانی به خوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی كورد زمانی خۆی بگه‌یه‌نێت، له‌ڕێی وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه‌كانیه‌وه بۆ ئه‌ڵمانی و فارسی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و ئیتاڵی. هه‌واڵی نوێترین به‌رهه‌میشی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیيه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌وپێیه ده‌ریاس و لاشه‌كان رۆمانێكی ناوازه‌و قوڵه‌و كۆتا قۆناغی مێژووی كورد به شێوازێكی ئه‌ده‌بی ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن نووسه‌ر خۆیه‌وه چاپكراوه‌و ناوه‌ندی رۆشنبیری ره‌هه‌ند كاری دابه‌شكردنی بۆ ده‌كات. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure