زۆر له‌مێژه كه په‌یوه‌ندی نێوان نه‌خۆشی زه‌هایمه‌رو بێخه‌وی ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام توێژه‌ران زانیارییه‌كی كه‌میان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كاریگه‌ریدانانی بێخه‌وی له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه هه‌یه. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر مشك و مرۆڤ له سه‌نته‌ری پزیشكی زانكۆی واشنتۆن ده‌ریخستووه كه بێخه‌وی ئاستی پڕۆتینی هۆكاری زه‌هایمه‌ر واته پڕۆتینی تاو (tau) به‌رزده‌كاته‌وه. له‌و توێژینه‌وانه‌دا كه له‌سه‌ر مشك كراون، توێژه‌ره‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت نه‌خه‌وتن بڵاوبوونه‌وه‌ی پڕۆتینی تاو له سه‌رتاسه‌ری مێشكدا خێراتر ده‌كات كه ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی زیان به‌ركه‌وتنی مێشكه. ئه‌م ئه‌نجامانه كه له جورناڵی سایێنسدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌ریده‌خه‌ن كه كه‌می خه‌و به ته‌نیایی نه‌خۆشییه‌كه خێراتر ده‌كات و پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات كه عاده‌تی خه‌وی باش له‌وانه‌یه یارمه‌تی ته‌ندروستی مێشك بدات. "شتێكی سه‌رنجڕاكێش له‌سه‌ر ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه ده‌ریده‌خات هۆكاره‌كانی وه‌ك خه‌و له ژیانی واقعیدا، له‌وانه‌یه كاریگه‌ری دابنێن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كه چه‌ند به خێرایی به مێشكدا بڵاوببێته‌وه". پڕۆفیسۆر ده‌یڤید هۆڵتزمه‌ن نووسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت "ئێمه ده‌مانزانی كه كێشه‌كانی خه‌و و زه‌هایمه‌ر به‌هۆی پڕۆتینی زه‌هایمه‌ر واته "ئامیلۆید بێتا"وه په‌یوه‌ندییان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات كه خراپی خه‌و ده‌بێته هۆی خێراتركردنی دروستبوون و بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕۆتینی زیانبه‌خشی تاو له درێژایی كاتدا". تاو له مێشكی كه‌سانی ته‌ندروستیشدا هه‌یه، به‌ڵام له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌توانێت ببێته كڵۆ و زیان بگه‌یه‌نێت به شانه‌كانی ده‌وروبه‌ری و تواناییه‌كانی مێشك كه‌مبكاته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure