ده‌توانین له‌ڕێگه‌ی دووپاتكرده‌نه‌وه‌ی كاره‌كانه‌وه مێشك بۆ عاده‌ت و خووه باشه‌كان ڕابهێنین. د.ئێلیۆت لودڤیگ له فه‌رمانگه‌ی ده‌روونزانی وارویك له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی له زانكۆكانی پرینستۆن و براون، مۆدێلێكیان دروستكردووه كه پیشانده‌دات دروستبوونی عاده‌ت و خوویه‌كی باش یان خراپ، زیاتر په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه چه‌ندجار ئه‌وكاره دووپاتده‌كه‌نه‌وه تاوه‌كو ئه‌وه‌ی كه چه‌نده ئه‌وكاره دڵخۆشتان ده‌كات. له توێژینه‌وه‌كه‌دا كه‌ڵك له مۆدێلێكی كۆمپیوته‌ری وه‌رگیرا. د.لودڤیگ ده‌ڵێت "زۆربه‌ی ئه‌وكاره‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین له‌ڕێگه‌ی خووه‌كانه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه چۆن فێری خووه‌كان ده‌بین و چۆن پێكدێن تا ڕاده‌یه‌ك لێڵه بۆمان، توێژینه‌وه‌كه‌ی ئێمه تیشك ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌و له‌ڕێگه‌ی مۆدێلێكی بیركارییه‌وه پێمان ده‌ڵێت كه چۆن دووپاتكردنه‌وه‌ی كاره‌كان ده‌بێته هۆی دروستبوونی خووه‌كان له مرۆڤه‌كان و بوونه‌وه‌ره‌كانی دیكه‌دا. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تێگه‌یشتنێكی باشترمان له‌سه‌ر هه‌ندێك نه‌خۆشی ده‌روونی بۆ سازده‌كات كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه به دووپاتكردنه‌وه‌ی كارێكی تایبه‌ته‌وه بۆ وێنه نه‌خۆشییه‌كانی OCD و Tic Disorder. قۆناغی دواتری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌یه له سیناریۆیه‌كی جیهانی ڕاسته‌قینه‌دا، تاوه‌كو له‌م ڕێگه‌یه‌وه له هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ تێبگه‌ن كه دووپاتكردنه‌وه له به‌رامبه‌ر پاداشتكردندا چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر دروستبوونی خووه‌كان ده‌بێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure