بۆ هه‌ندێ كه‌س چێژ له گاڵته‌پێكردن به كه‌سانی به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گرن؟ سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره د.هێمن فاتح حه‌مه كه‌ریم پزیشكی پسپۆڕی ده‌روونی به سایتی خاكی راگه‌یاند: یه‌كێك له‌و دیارده ده‌روونییه نه‌خوازراوانه‌ی له سروشتی هه‌ندێك مرۆڤ هه‌یه، چێژ وه‌رگرتنه له گاڵته‌پێكردن و قۆستنه‌وه‌ی هه‌لی كه‌متوانایی هه‌ندێ كه‌س، بێگومان ئه‌و كه‌سانه‌ی پراكتیزه‌ی ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌كه‌ن، یه‌كێك یان زیاتر له‌م پاڵنه‌ره ده‌روونیانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌یه، كه هه‌ریه‌كێكیان به گرفتێكی ده‌روونی ئه‌ژمار ده‌كرێن و ئاماژه‌ن بۆ ده‌رووننه‌خۆشی ئه‌و كه‌سانه، ئه‌وانیش: یه‌كه‌م: گرفتی خوانواندن و حه‌زی خۆزاڵكردن: هه‌ندێ كه‌س له‌ڕێگه‌ی خۆنواندن و گاڵته‌پێكردن به كه‌سانی كه‌متوانا، ده‌یانه‌وێت هێزو توانای خۆیان نیشانبده‌ن و چێژ له‌و سوكایه‌تی پێكردنه وه‌رده‌گرن. خۆ ئه‌گه‌ر له‌ڕووی ده‌روونشیكارییه‌وه لێیان وردبینه‌وه، ده‌بینین له ناخیاندا هه‌ستی شكست و خۆبه‌كه‌م زانینیان هه‌یه‌و له‌م ڕێگه‌یه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌و هه‌سته كپكراوه‌یان خاڵی ده‌كه‌نه‌وه. دووه‌م: گرفتی سادیزم هه‌ندێ له‌و كه‌سانه‌ش گرفتی سادیزمیان هه‌یه، چێژ له ئازاردانی كه‌سانی ده‌وروبه‌ر وه‌رده‌گرن. سێیه‌م: گرفتی پرۆجێكشن پرۆجێكشن به واتای دانه‌پاڵی خاسیه‌تێكی نه‌خوازراو بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر له‌كاتێكدا به‌شێكه له خودی كه‌سه‌كه خۆی، بۆیه هه‌موو یان به‌شێك له‌و خاسیه‌ته نه‌خوازراوه كپكراوانه‌ی خۆیان ده‌خه‌نه‌سه‌ر كه‌سانی تر‌و پێیان تاوانباریان ده‌كه‌ن، یان سوكایه‌تیان پێده‌كه‌ن. چواره‌م: كۆمه‌ڵێكی تر له‌و كه‌سانه دووچاری گرفتی (كه‌تاجێلاستیسیزم)ن، كه گرفتێكی تری ده‌روونییه‌و كه‌سانی گرفتار پێوه‌ی حه‌ز به پێكه‌نین و گاڵته پێكردن به كه‌سانی كه‌م توانا ده‌كه‌ن. ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر ده‌بنه قوربانی بریتین له كۆمه‌ڵێك وه‌ك: *خاوه‌ن كه‌سانی لاواز (ساویلكه) *بیركۆڵ *كه‌سانی دووچار به كۆنیشانه‌ی داون *كه‌سانی توشبوو به شه‌رمی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه توانای ڕه‌تكردنه‌وه‌و ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌یان كه‌مه. *كه‌سانی توشبوو به نه‌خۆشییه ده‌روونییه هۆشه‌نگییه‌كان *كه‌مینه‌كان و بێده‌سه‌ڵاته‌كان خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure