2/2/2019 04:07 PM

زەویی پلاستیک بۆ هەڵمەتێکی خێرخوازییە

 زەوی پلاستیک یەکەمین کتێبی شیعری (دیار لەتیف )ی شاعیرەوماوەی نۆ ساڵە کار لەسەر ئەم کتێبە دەکات نوسین لای ئەم شاعیرە ئاوەدانییە بەرامبەر بە وێرانییەکان و خەمی مرۆڤە بۆکۆمەڵگە و تاڵییەکانی مۆدێرنە،داهاتی ئەم کتێبە دەبێتە پرۆژەیەک بۆ خوێندکارانی کەم دەرامەت و خاوەن پێداویستی تایبەت و پاکەوانەکانی ژینگە.

سەبارەت بەبڵاو کردنەوەی زەوی پلاستیک دیار لەتیف بەخاکی وت:ئەم نوسینانە لەو برینانە دەدوێ کە خەمی مرۆڤ و کۆمەڵگە و دنیایە، گێڕانەوەی مەرگەساتی تاڵی مرۆڤایەتی و مۆدێرنەیە، دواجار باسێکی بیرکەرەوەی شیعرییە و جوڵەیەکە بۆ بونیادی تاک، تاک وەک گشت، گشت وەک تاک،ئەمەئەرکی منە وەک نوسەرێک کەدەکرێ ئیتر ئێمە ئەمە بکەینە مۆدێلێک کە کۆمەکێکی بچووک پێداویستی مرۆڤێک پڕبکاتەوە، جیاواز لەو نوسەرانەی هێندەی کار گوزارێک خزمەتیان نەکردووە. 

خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved