زانایانی زانكۆی كۆڵۆمبیا دروستكردنی ئامێرێكی نوێیان راگه‌یاند، كه ده‌توانێت مێشكی مرۆڤ بخوێنێته‌وه‌و بیرۆكه‌كانی بگۆڕێت بۆ قسه‌كردن. د.نیما مسگرانی ئه‌ندازیاری ئه‌لیكترۆنی و سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه له زانكۆی كۆڵۆمبیا له ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه: هه‌مان سیستمی سیری ئه‌پڵ و ئه‌مازۆن ئیكۆی له ئامێره‌كه‌دا به‌كارهێنراوه كه ده‌توانێت بیرۆكه‌كان وه‌ربگرێت، دواتر بیگۆڕێت بۆ قسه‌كردن و رسته‌ی لێ دروستبكات. داهێنانه نوێیه‌كه هه‌وڵێك ده‌بێت بۆ رزگاركردنی توشبووانی جه‌ڵته‌ی مێشك، كه توانای قسه‌كردنیان له‌ده‌ستداوه‌و وایان لێده‌كات دووباره بتوانن قسه‌بكه‌ن. هه‌روه‌ها مسگرانی هیواخوازه ئامێره‌كه‌یان قسه‌كردن بۆ هه‌زاران كه‌س بگه‌ڕێنێته‌وه، كه توانایان نییه وشه‌یه‌كیش بڵێن و به‌ته‌واوی توشی ئیفلیجی بوون. میسگرانی ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه ئه‌وان ئاماژه‌كانی مێشك به‌كارده‌هێنن، دواتر ده‌كرێنه كۆدو سه‌ره‌نجام ده‌گۆڕدرێن بۆ وشه‌و رسته‌و وه‌ك قسه‌یان لێدێت، به‌مه‌ش ئه‌و كه‌سه‌ی توانای قسه‌كردنی له‌ده‌ستداوه له‌ڕێگه‌ی ئامێره نوێیه‌كه ته‌نیا به بیركردنه‌وه ده‌توانێت كه‌سانی ده‌وری تێبگه‌یه‌نێت و قسه‌كانی ده‌رببڕێت. خاك - سیڤا ئازاد س: سیدتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure