زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه توشی كه‌مخوێنی ببن له‌كاتی ڕێجیمدا، هه‌ڵبه‌ته زۆربه‌ی ڕێجیمی زانستی و هاوسه‌نگ نابێته هۆی كه‌مخوێنی، به‌ڵام هه‌ندێكجار كه‌مخوێنی له‌كاتی ڕێجیم یان پاش ڕێجیم ڕووده‌دات. له‌وباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند: له‌مكاتانه‌دا كه ڕێجیم ده‌كه‌یت توشی كه‌مخوێنی ده‌بیت: 1- كه‌می ڤیتامین (B12) له ئه‌نجامی نه‌خواردن یان كه‌م خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن وه‌ك گۆشت و مریشك و به‌روبوومه ئاژه‌ڵییه‌كان. 2- كه‌می مادده‌ی زنك، ئاسن، فۆلیك ئه‌سید به‌هۆی نه‌خواردنی بڕی پێویست له‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌و ماددانه. 3-نه‌خواردنی ڤیتامین و كانزاكان به‌شێوه‌ی حه‌پ یان گولاج یاخود خواردنی بڕی كه‌متر له پێویست. 4-ڕێجیمی زۆر قورس و ناته‌ندروست به‌مه‌به‌ستی دابه‌زینی كێش به خێرایی بێ سه‌رپه‌رشتی پزیشكی پسپۆڕ. 5-به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر یه‌ك جۆر له ڕێجیمی خواردن بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك. 6-له خانماندا به‌هۆی سوڕی مانگانه یان بوونی گرێی منداڵدان. 7-ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه پێشتر نه‌شته‌رگه‌ری بچوككردنه‌وه‌ی یان بڕینی گه‌ده‌ی بۆ كرابێت. 8-بوونی كه‌می مادده‌ی ئاسن، زنك، فۆلیك ئه‌سید یان ڤیتامین (B12) پێش ده‌ستپێكردنی ڕێجیم. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure