ئێستا منداڵان كاتێكی زۆر به سه‌یركردنی شاشه‌ی مۆبایله‌كان و تابلێته‌كانه‌وه به‌سه‌رده‌به‌ن. ئایا ئه‌م كات به‌سه‌ربردنه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌ی جه‌سته‌یی و مێشكی منداڵان؟ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات كه كات به‌سه‌ربردن له‌به‌رده‌م شاشه‌كاندا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر توانای منداڵان له تاقیكردنه‌وه‌كانی گه‌شه‌كردووییدا. سێری مادیگان به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت "ئه‌و منداڵانه‌ی كه كاتێكی زۆر له‌به‌رده‌م شاشه‌كاندا تێده‌په‌ڕێنن، له گه‌شه‌كردندا دواده‌كه‌ون". له توێژینه‌وه‌كه‌دا مادیگان و هاوكاره‌كانی له زانكۆی كه‌لگێری كه‌نه‌دا، به‌دواداچوونیان بۆ پێشكه‌وتنی 2400 منداڵ كرد‌و داوایان له دایكی منداڵه‌كان كرد كه له پرسیارنامه‌یه‌كدا بڕی كاتێك كه منداڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م شاشه‌كاندا به‌سه‌ریده‌به‌ن دیاری بكه‌ن. ته‌مه‌نی منداڵه‌كان 2 تا 5 ساڵان بوو. سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن، به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر، یاری ڤیدیۆیی و كاركردن به ته‌له‌فۆنه‌كان و تابلێته‌كان جۆره‌كانی كات تێپه‌ڕاندن له به‌رامبه‌ر شاشه‌كان بوو. مادیگان ده‌ڵێت "بۆمان ده‌ركه‌وت كه به‌شێوه‌ی مامناوه‌ندی منداڵانه‌كان له ڕۆژدا 2 تا 3 كاتژمێر له‌به‌رده‌م شاشه‌كاندا تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش زیاتره له‌وكاته‌ی كه پێشنیار كراوه‌و ده‌بێت منداڵی ئه‌و ته‌مه‌نه زیاتر له كاتژمێرێك له ڕۆژدا سه‌یری شاشه‌كان نه‌كات". مادیگان ده‌ڵێت كه كات به‌سه‌ربردن له به‌رامبه‌ر شاشه‌كاندا هه‌لی فێربوون له منداڵه‌كان ده‌گرێت. بۆ وێنه ئه‌وان ده‌بێت كاته‌كانیان به جموجوڵ وه‌ك ڕاكردن و لیخوڕێنی پاسكیل و یاریكردن به‌سه‌ربه‌رن. ڕووناكی شاشه‌كان شتێكی دووپاته‌یه، بۆیه سه‌یركردنی زۆری ئه‌و ڕووناكییه دووپاته‌یه ده‌توانێت زیان بگه‌یه‌نێت به‌و گه‌شه خێرایه‌ی كه مێشكی منداڵان ده‌بێت بیكات. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure