پێكهاتووی به‌ردی گورچیله جۆری پارێزی خۆراك و شێوازی چاره‌سه‌ری دیاری ده‌كات، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك خواردن ده‌بنه هۆی زیادبوونی ئه‌گه‌ری به‌ردی گورچیله‌و كۆمه‌ڵێكی تر ڕێگری ده‌كه‌ن له دروستبوونی. له‌وباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند: ئه‌و خواردنانه‌ی ناهێڵن به‌ردی گورچیله دروستبێت بریتین له: 1-سه‌وزه‌و میوه، ته‌نها سپێناخ و چه‌وه‌نده‌رو ته‌ماته نه‌بێت له‌و كه‌سانه‌ی به‌ردی جۆری ئۆگزاله‌یتیان هه‌یه. 2-پاقله‌مه‌نییه‌كان و قارچك 3-مزره‌مه‌نیه‌كان وه‌ك لیمۆو پرته‌قاڵ و سندی 4-ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به كالسێوم وه‌ك شیر‌و به‌رهه‌مه‌كانی، چه‌ره‌س، سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌كان جگه له سپێناخ، هه‌نگوینی ڕه‌ش. 5-ئاو، خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له (ئاو یان زیاتر) به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن و كێش و ڕه‌گه‌زو پله‌ی گه‌رمی و جۆری ئیش و ئه‌نجامدانی وه‌رزش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مجۆره خواردنانه‌ش ده‌بنه هۆی ئه‌گه‌ری زیاتر دروستبوونی به‌ردی گورچیله. 1-خوێی چێشت: بڕی ته‌ندروست ڕۆژانه بۆ كه‌سێكی ئاسایی پێویسته زیاتر نه‌بێت له (2.300 میلیگرام)، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك خواردنیش هه‌ن بڕێكی زۆر خوێی تێدایه وه‌ك خواردنی ناو قوتوو، ترشیات ، دۆشاوی ته‌ماته، په‌نیر. 2-ئه‌و خۆراكانی بڕێكی زۆر مادده‌ی ئۆگزاله‌یتان تیایه، وه‌ك سپێناخ و چه‌وه‌نده‌رو ته‌ماته، شكۆلاته، كۆلا، گوێز، چا، په‌تاته. 3-شه‌كرو شیرینی 4-ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی مادده‌ی كافاینیان تێدایه وه‌ك چاو قاوه‌و بیبسی و كۆلا چونكه مادده‌ی كالسێوم له له‌ش ده‌به‌نه ده‌ره‌وه. 5-پڕۆتینی ئاژه‌ڵ وه‌ك گۆشتی سوور‌و مریشك و په‌له‌وه‌رو هێلكه، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی مادده‌ی یوریك ئه‌سیدیان به‌رزه یان به‌ردی جۆری یوریدكیان هه‌یه. دیاره كۆمه‌ڵێك له‌م خواردنانه زۆر سوودیان بۆ ته‌ندروستی هه‌یه وه‌ك سپێناخ و گوێز، بۆیه پێویسته ئه‌گه‌ر زۆریان لێخورا، ئه‌وا له‌گه‌ڵیاندا بڕێكی زۆر له ئه‌و خواردنانه بخورێت كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به كالسێوم، هه‌روه‌ها چاو قاوه كه‌متر بخورێته‌وه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure